11 حوزەیران 2025
نوسەر : هێژا دڵشاد
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیداره‌كانی ئه‌مجاره‌ی نێوان پارتی كرێكارانی کوردستان (په‌كه‌كه) و توركیا کە نزیکدەبێتەوە لە ساڵێک، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیاش بووه‌ته رۆژه‌ڤی ئه‌و وڵاته.
گه‌رچی هێشتا ئه‌و بڕگانه‌ی كه حكومه‌ت و توركیا به‌نیازه هه‌مواری بكاته‌وه روون و ئاشكرا نه‌كراوه بۆ رایگشتی، به‌ڵام پێده‌چێت له‌نێوان لایه‌نی حكومه‌ت و لایه‌نی كورد (ده‌م پارتی) گفتوگۆ له‌سه‌ر ئەم پرسە كرابێت.
حكومه‌تی توركیا ئه‌مجاره بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به ته‌نها له‌گه‌ڵ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په) ی هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كه‌یدا ئه‌م كاره ناكات كه له ساڵی ٢٠١٨ وە هاوپه‌یمانی سیاسی‌یان بەناوی رێککەوتنى كۆماریی له‌نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ لایه‌نی كورد لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئه‌نجامداوه. بەتایبەتیش ئەمجارە بەگوێرەى ژمارەى پەڕلەمانتارانی دەم پارتی، کورد لە هەموارکردنەوەى دەستووردا رۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی دەبێت.
له نوێترین پێشهاتدا نو‌عمان كورتوڵموش سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی توركیا، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ده‌م پارتی و پارتی كۆماری گه‌ل (جه‌هه‌په) و هوادا پار-ی كرد.
لەپاش کۆبونەوەکە كورتوڵموش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په رایگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیی پارته سیاسییه‌كانه‌وه‌یه.
ئۆزگور ئۆزال سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌ش راگه‌یاند پارته‌كه‌یان پشتیوانی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات كه له‌ژێر چه‌تری په‌ڕله‌ماندا بۆ توركیایه‌كی بێ شه‌ڕ‌هەنگاوی بۆ بنرێت.
بێگومان ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری نێوان حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی توركیا نییه بۆ هەموارکردنەوەى ده‌ستوور. سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان كه ئه‌ندامێكی باڵای ئاك پارتییه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی دیداره‌كانی نێوان كورد و حكومه‌ت، سه‌ردانی زۆرێك له پارته سیاسییه‌كانی كردبوو.
هەڵوێستی پارتە سیاسییەکان
به‌شێك له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان تانه له‌م هه‌وڵانه‌ی حکومەتی تورکیا ده‌گرن به‌وه‌ی ئاك پارتی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌ستوورێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌تایبه‌تیش بۆ پێدانه‌وه‌ی خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆككۆماریی بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی هه‌مواربكاته‌وه، به‌و ئامانجه‌ش هەنگاوه‌كانی بۆ رازیكردنی لایه‌نه‌كان ده‌نێت.
موسه‌ڤات ده‌رویشئۆغڵو سه‌رۆكی گشتیی ئیی پارتی، كه پارتێكی راستڕه‌وی نه‌ته‌وه‌په‌رسته، تائێستا ئاماده‌نه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان كۆببێته‌وه و تانه‌ش لە ئاک پارتی دەگرێت بەوەی دیدارەکانی لەگەڵ کورد بۆ مەبەستی مانەوەى ئەردۆغان لەسەر دەسەڵات دەستپێکردۆتەوە.
بەدەر لەو پارتە، پارتی ئایندە و پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی بەهەمانشێوە تانە لە سیاسەتی ئاک پارتی دەگرن لەهەمبەر هەموارکردنەوەى دەستوور بۆ هەمان مەبەست.
دابه‌شبونی كورسییه‌كانی په‌ڕله‌مانی توركیا
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی توركیا له ساڵی ٢٠٢٣ دابه‌شبونی كورسییه‌كانی په‌ڕله‌مانی توركیا بەسەر پارتە سیاسییەکاندا به‌م جۆره‌یه:
ئاک پارتی ٢٧٣ کورسی، جەهەپە ١٣٥ کورسی، دەم پارتی ٥٦ کورسی، مەهەپە ٤٧ کورسی، ئیی پارتی ٢٩ کورسی، فراکسیۆنی یەنی یۆڵ کە هەریەک لە پارتی ئایندە، پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی و پارتی سەعادەت دەگرێتەوە سەرجەمیان خاوەنی ٢٣ کورسین. پەرلەمانتارانی سەربەخۆ هەشت کورسی و ئەوانی دیکە ١٣ کورسی دیکە پێکدەهێنن.
پەرلەمانی تورکیا ٦٠٠ کورسییە، به‌هۆی هۆكاری جیاوازه‌وه له ئێستادا ٥٩٢ پەرلەمانتار له په‌ڕله‌مان بونیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ئه‌و وڵاته، پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور پێویستی بە ده‌نگی ٢٠٠ ئه‌ندام په‌ڕله‌مان هەیە. ئه‌گه‌ر بێت و ئاك پارتی بتوانێت ده‌نگی سێ له‌سه‌ر چواری په‌ڕله‌مان واته ٤٠٠ دەنگ کۆبکاتەوە، بەبێ ئه‌نجامدانی راپرسیی دەتوانێت دەستوور هه‌مواربكاته‌وه.
ئەگەرەکان بۆهه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور ئاک پارتی و مەهەپە پێكه‌وه خاوه‌نی ٣٢٠ كورسیین به‌مه‌ش ده‌توانن پێشنیازی هه‌مواكردنەوەی دەستوور بکەن له په‌ڕله‌مان، به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان ناگاته ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌كه پێویسته.
له ئه‌گه‌ری دووه‌میشدا بێگومان ئاک پارتی به‌ده‌ر له مەهەپە، پشتیوانی ده‌نگه‌كانی دەم پارتی وه‌ك سێیه‌م پارتی سیاسیی له په‌ڕله‌مانی توركیا دواڕاده گرنگ ده‌بێت. به‌مه‌ش كۆی ده‌نگه‌كانی ئه‌و سێ پارته سیاسییه ده‌كاته ٣٧٦ ده‌نگ. هێشتا ناتوانن له په‌ڕله‌مان ده‌ستوور هه‌موار بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی پێویستی به ٢٣ ده‌نگی دیكه ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له په‌ڕلەمان پێشنیاره‌كانیان په‌سه‌ند بكرێت.
به‌ڵام ده‌شتوانن به‌و رێژه‌یه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رایگشتیی و راپرسی ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌رچه‌نده ساڵانه له پشووی هاویندا له یه‌كی ته‌مموزه‌وه په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی سێ مانگ پشووی ده‌بێت به‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هێواشتر ده‌كاته‌وه.
یه‌ك له پێشهاته گرنگه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیداره‌كانی ئه‌مجاره ئەوەیە ئاك پارتی به‌ده‌ر له پشتیوانی مه‌هه‌په‌ی هاوپه‌یمانیی و ده‌نگی كورد پێویستی به پشتیوانییه‌كی فراوانتر ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور.
له نوێترین لێدوانی ئه‌حمه‌د تورك سیاسه‌تكاری ناوداری باكووری كوردستان و ئه‌ندامی شاندی گفتوگۆكانی ئیمراڵی رایگه‌یاندووه ده‌خوازێت له تشرینی یه‌كه‌مدا واته له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پشووی هاوینەى په‌ڕله‌مان، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بخرێته به‌رباسی په‌ڕله‌مان.
هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موارده‌كرێنه‌وه لای رایگشتیی ئاشكرا نه‌كراوه و له‌پشت په‌رده‌وه سیاسییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، لێرەدا دوو ئامانجیان هەیە، یەکەمیان هێشتا رایگشتیی تورکیا بۆ ئاشتبونەوەیەک لەگەڵ کورد و ئاشتەوایی ئامادەنەکراوە، لەم قۆناغەدا هەریەک لە ئاک پارتی و مەهەپە رەچاوی لایەنگر و دەنگدەرە نەتەوەپەرستەکانییان دەکەن. خاڵی دووەمیش بە ئەزمون وەرگرتن لە پڕۆسەکانی پێشووتر لایەنەکان دەیانەوێت پڕۆسەکە بە شاراوەییتر و نا روونی بەڕێوەبچێت تاکوو دەگاتە ئامانجێکی دیاریکراوی چاوەڕوانکراو.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه و باسی لێوە کراوە لە هەموارکردنەوەى دەستووردا گۆڕانكاریی له هه‌ندێ بڕگه‌ی سزادانیش له‌خۆ ده‌گرێت كه ئازادكردنی هه‌زاران زیندانی سیاسیی كورد بگرێته‌وه له‌نێویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په.
هێشتا لایەنی کورد و لایەنی حکومەتى تورکیا لەپشت دەرگاکانەوە وردەکاری هەموارکردنەوەى دەستوور گفتوگۆ دەکەن و هیچ رونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو بابەتە نییە. بۆ نوسینی ئەم بابەتەم پەیوەندیم بە گوڵستان کڵچ سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتییەوە کرد ئەو بەشێوەیەکی گشتیی لەسەر ئەم پرسە دوا و ئاماژەی بەوەکرد داواکاری ئەوان لە دەستوری نوێ‌دا، دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی رێککەوتنە بۆ ناساندنی ئیرادەى تەواوی گەلان لەو وڵاتە و بونیادنانی تورکیایەکی دیموکراتییە کە عەبدوڵا ئۆجالان لە شوباتی ئەمساڵدا بانگەوازی بۆ کردبوو. گوتیشی لەم قۆناغەدا پێداگردەبین لە مافی یەکسانیی و ئازادیی بۆ تەواوی گەلانی تورکیا.
سەرۆکی فراسکیۆنی دەم پارتی گوتیشی: پرسی کورد بە رێگەى دیموکراتییەوە چارەسەر بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پەڕلەمان بە زەمینەیەکی گرنگ دەزانین بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی پرسی کورد بۆ دیموکراتیبونی تورکیا بە گرنگ دەبینین.
بۆ یه‌كه‌مجاره له‌و وڵاته بۆ هه‌مواكردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌شێكی زۆری پارته سیاسییه‌كان نزیكن له رێككه‌وتن و گفتوگۆی له‌سه‌رده‌كه‌ن بەتایبەتیش نزیکبونەوەى ئاک پارتی و مەهەپە لە دەم پارتی دەرفەتێکی گرنگە، بێگومان ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌یه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی كورد بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وی دیداره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی كورد و پەکەکە بۆ چارەسەری پرسی کورد و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی لەو وڵاتە.
بڵاوکردنەوە