دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن کۆمەڵێک لە دەستەبژێری ئەکادیمی، رۆژنامەوان و رۆشنبیرەوە دامەزراوە. ئەم دامەزراوەیە وەک خانەیەکی هزری بونیادنەر کار دەکات، لەپێناودروستکردنی تێگەشتنی هاوبەش، بە ئامانجی دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، لە رێگەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دروستکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان
کار بۆ ئەو ئامانجە دەکەین کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی فەرمانرەواییەکی کارادابن، مافی هەموان پارێزراوبێت و لەنێویاندا ژنان و لاوان. دامەزراوەی ڤیژن بەوردی کار دەکات تاکو ببێتە هاندەری گۆڕانکاری ئەرێنی، ئەویش لەرێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی پشتئەستور بە داتا و زانیاری و سەرچاوەی ئەکادیمی، هەروەها لەڕیگەی کاروچالاکیەکانیەوە دەیەوێت بەشداربێت لەبونیادنانی داهاتویەکی باشتر بۆ هەمووان.
•بەهێزکردنی کولتوری بەشداریکردنی هاوڵاتیان لەبڕیارداندا بەمەبەستی کارکردن بۆ حوکمڕانییەکی دروست.
• ئەنجامدانی توێژینەوە لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی، یاسایی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەروەها داڕشتنی پلانی ستراتیجی بەمەبەستی بەشداریکردن لە گەشەپێدانی وڵاتدا.
• ئەنجامدانی گفتوگۆی بونیادنەر و بەرهەمدار بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی کۆمەڵگا.
• لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری، هەروەها پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان.
• توێژینەوە لە بوارە ژینگەییەکان و گۆڕانی کەش و ئاو و هەوا.
بڵاوکراوە
توێژینەوە
ڕاپۆرت
شیکاری