بەشی پلاندانانی ستراتیژی لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی (VFSS) بەرپرسە لە دانانی نەخشەڕێگای درێژخایەنی وەرزی و ساڵانە. کاردەکات بۆ ئەوەی هەموو دەستپێشخەرییەک هاوتەریب بێت لەگەڵ ئامانجەکان بۆ بەرەوپێشبردن وگەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
بەشی پلانی ستراتیجی بەرپرسیارە لە گۆڕینی دیدگای دامەزراوەکە بۆ پلانی ستراتیجی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی وورد، پرۆژەو چالاکی و گفتوگۆی گشتگیرەوە.
ئەم بەشە بەرپرسیارە لەوەی پلانی ساڵانە چارەسەری ئاستەنگە گرنگەکان دەکات لە حوکمڕانی، گەشەپێدانی ئابووری، و کۆمەڵایەتی. سەرەڕای ئەوە، سەرپەرشتی چاودێریکردنی هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکان دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچونی پلان و باشترکردنی بەردەوام لە هەموو بەرنامەکاندا.
لە ڕێگەی هاوکاری و بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەشی پلاندانانی ستراتیژی دڵنیای دەدات لەوەی کە دامەزراوەی ڤیژن وەک هاندەری چالاکی و کاریگەر دەبێت بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی، بنیاتنانی ئایندەیەکی دادپەروەرانە و خۆشگوزەران بۆ هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی کە خزمەتیان دەکەین.