پرسیارە باوەکان

بەخێربێن بۆ لاپەڕەی پرسیارە باوەکان کە دەربارەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی (VFSS) دەکرێن. لێرەدا وەڵامی ورد سەبارەت بە خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییەکانمان دەبینیتەوە کە زۆرجار پرسیارییان لەبارەوە دەکرێت.

دامەزراوەیەکی تویژینەوەی سەربەخۆیە، لە هەرێمی کوردستان وعێراقی فیدراڵ کاردەکات، ئامانجی پشتگیریکردنە لە داڕشتنی سیاسەت لەسەر بنەمای توێژینەوە، پێشخستنی حوکمڕانی کاریگەر و گەشەپێدانی بەردەوام. دامەزراوەکە شیکاری ستراتیژی، پێشنیاری سیاسەت و ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێشکەش دەکات.

•	بەهێزکردنی کولتووری بەشداریکردنی هاوڵاتیان لەبڕیارداندا بە مەبەستی کارکردن بۆ حوکمڕانییەکی دروست.
•	ئەنجامدانی توێژینەوە لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی، یاسایی، ئابووری و کۆمەڵایەتی.
•	هەروەها داڕشتن و پێشنیاری پلانی ستراتیجی بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەشەپێدانی وڵاتدا.
•	ئەنجامدانی گفتوگۆی بونیادنەر و بەرهەمدار بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی کۆمەڵگا.
•	لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری، هەروەها پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان.
•	توێژینەوە لە بوارە ژینگەییەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و سەرچاوە ئاوییەکان.

•	توێژینەوە و شیکاری سیاسەت: لێکۆڵینەوەی قووڵ لەسەر بابەتی ستراتیژی لە بواری جۆراوجۆر.
•	تواناسازی: بەرنامەی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی سەرکردایەتی.
•	دیدار و کۆنفرانسەکان: گفتوگۆی قووڵ لەسەر پرسە سەرەکییەکان.
•	توێژینەوە: ڕاپۆرت، شیکاری سیاسی و پۆلیسی پەیپەر بۆ بەردەستی توێژەران و بڕیاردەران.
•	ڕاوێژکاری ستراتیژی: هاوکاریکردنی دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان لە بڕیاردانی حەکیمانە.

دەتوانن توێژینەوەکانمان لە بەشی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکەمان بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن بۆ وەرگرتنی نوێترین ڕاپۆرت و شیکاری ڕووداوەکان سەبسکرایبی هەواڵنامەکەمان بکەن. 

ئێمە پێشوازی لە هاوبەشی دەکەین لەگەڵ:
• دامودەزگاکانی حکومەت
• ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs)
• زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان
• ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
• کەرتی تایبەت

تکایە بۆ گەڕان بە دوای دەرفەتەکانی هەماهەنگی یان پێشنیارکردنی پڕۆژەی هاوبەش، لە ڕێگەی ئیمەیڵ [email protected] یان لە ڕێگەی فۆڕمی پەیوەندیکردن لە ماڵپەڕەکەمان پەیوەندیمان پێوە بکەن.

بەڵێ، دامەزراوەکەمان دەرفەتی مەشقکردن و کاری خۆبەخشی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە ئارەزووی بوارەکانی توێژینەوە، شیکاری و ڕەنگڕێژی سیاسەت دەکەن. دەتوانن لەماڵپەڕی فەرمی ڤیژن بەدواداچوون بکەن، یان سیڤی خۆتان بنێرن بۆ [email protected].

وەک ڕێکخراوێکی ناحکومی، ڤیژن پشت بە بودجەی بەخشەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، جگە لە یارمەتییەکان کە لە هاوبەشەکانمان یان پڕۆژە ستراتیژییەکانەوە دێت.

دەتوانن بەم ڕێگایانە پاڵپشتی لە ڤیژن بکەن:
• هاوبەشیکردن لە دەستپێشخەرییەکانی توێژینەوە و بەرنامەکانی تواناسازی.
• دابینکردنی هاوکاری دارایی یان یارمەتییدان و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانمان.
• بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و بەرهەمەکانمان بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر پرسە ستراتیژییەکان.

ڤیژن پشت بە ستانداردە بەرزەکانی نووسینی ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی دەبەستێت بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی توێژینەوەکان بەشێوازێکی بێلایەن و بابەتییانە.

• سەبسکرایبی هەواڵنامەکە بکەن.
• فۆڵۆوی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیامان بکەن (لینکدئین، تویتەر، ئینستاگرام، فەیسبووک).
• بەبەردەوامی سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن.

• مێزگردی تایبەت بۆ گفتوگۆی سیاسی
• وۆرکشۆپی ڕاهێنان و پەرەپیدانی تواناکان
• پانێڵ و دیالۆگ و دیبەیت
• فۆکەس گروپی تایبەتمەند بە بوارەکان

دەتوانن لە لاپەڕەی بۆنە و چالاکییەکانی ماڵپەڕەکەمان، وردەکارییەکانی خۆتۆمارکردن بدۆزنەوە، هەروەها بەردەوام لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای ڤیژنیشدا نوێترین هەواڵی چالاکییەکان بڵاودەکەینەوە.

بەڵێ، ڤیژن لەگەڵ زۆرێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری دەکات بە مەبەستی هاوبەشیکردنی شارەزایی، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.

بەخۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی پەیوەندییەکانتان دەبین لە ڕێگەی:

ئیمەیڵ: [email protected]
تەلەفۆن: +964 770 214 8040
ناونیشان: سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق

ئێمە بەخۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پەیوەندییەکانتان دەکەین لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان.