تکایە پێش پێشکەشکردنی کارەکانت ئەم سیاسەتانەی پاراستنی نهێنی بە وردی بخوێنەرەوە.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ ليکۆڵینەوەی ستراتیجی
مەرجەکانی بڵاوکردنەوە
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئامادەیە بە وەرگرتنی داواکاری تایبەت بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و بەرهەمە ستراتیجیەکانتان کە لەگەڵ ستانداردەکانی نووسین و بڵاوکردنەوەی دامەزراوەکەماندا بگونجێت کە لە خوارەوە دیاریکراون.
ئەو بەرهەمانەی کە پێشکەشی دامەزراوەکەمان دەکرێن لەلایەن بەشی توێژینەوەکان هەڵدەسەنگێندرێن و بڕیاری لەسەر دەدرێت. دواتر پێشکەش بە دامەزراوەکە دەکرێن و ئاگاداری توێژەر دەکرێتەوە لە رێکار وهەنگاوە پێوستەکان کە بەپێی ستراتیجی دامەزراوەکە ڕەنگ ڕێژ کراوە. لە ئەگەری پەسەند کردن، ئەوا بەرهەمەکە لە ماڵپەڕی دامەزراوەکەدا بڵاودەکرێتەوە، ئەگەر گونجاو بێت، چاپیش دەکرێت. لە کاتی پێوست بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەش دەکرێت.
١. ئامانج و چوارچێوەی کارکردن
١.١ ئامانج: مەرجەکانی بڵاوکردنەوە ئەو بنەما وماف وبەرپرسیارێتی و ڕێکارانە دیاری دەکەن کە هەموو بەرهەم و توێژینەوەکانی دامەزراوەی ڤیژن ئەنجامی ئەدەن.
١.٢ چوارچێوەی کار: ئەم مەرجانە سەرجەم نووسەران، بەشداربووان، پێداچوونەوەکاران ولایەنەکانی بەشدار لە بەرهەمهێنان، پێداچوونەوە یان بڵاوکەرەوەی بەرهەمەکان دەگرێتەوە، نمونەی بەرهەمەکان:
) توێژینەوە زانستی، پۆلسی پەیپەر، ڕاپۆرت، بابەتی وەرگێراو، ڕاپرسی گشتی)
١.٣ شیکاری چوارچێوەی کار:
- توێژینەوەی زانستی
ئامانج: بەشداریکردنی زانیاری یان تێڕوانینێکی نوێ بۆ بوارێکی دیاریکراو.
ژمارەی وشە: ٥٠٠٠–١٠,٠٠٠+ وشە.
پێکهاتە: پوختە، پێشەکی، میتۆدۆلۆژی، ئەنجامەکان، تاووتوێ، دەرئەنجام و ڕاسپاردە وپێشنیاز.
- پۆڵسی پەیپەر
ئامانج: داکۆکیکردن لە چارەسەر و ڕێنمایی بڕیاردان.
ژمارەی وشە: ١٠٠٠–٥٠٠٠ وشە.
پێکهاتە: پوختەی جێبەجێکار، بەیاننامەی کێشە، پاشخان، شیکاری، پێشنیارەکان، ئەنجام و شێوازی جێبەجێکردن.
- ڕاپۆرت
ئامانج: ئاگادارکردنەوەی خوێنەران، شیکردنەوەی ڕەوتەکان، یان بە پوختی باسکردنی بیرۆکەکان.
ژمارەی وشە: ٥٠٠-٣٠٠٠ وشە.
- بابەتی وەرگێڕدراو
ئامانج: هاوبەشکردنی زانیاری لە هەمان کاتدا پاراستنی مانا و تۆنی ڕەسەن.
- ڕاپرسی گشتی
ئامانج: تێگەیشتن لە ڕەوتەکان، ڕای گشتی، یان دۆخی پێداوستی کۆمەڵگە.
١.٣ ئامانجەکانی بڵاوکردنەوە
- کاراکردنی میکانزیمی بڕیاردان لەسەر بنەمای بەڵگە.
- دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆی گشتی لەسەر پرسە ستراتیجییەکان.
- بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان کەرتی ئەکادیمی و حکومی و تایبەت وکۆمەڵگەی مەدەنی.
٢. خاوەندارێتی و مافی چاپ
٢.١ مافی خاوەندارێتی فیکری: هەموو ئەو بەرهەمانەی کە لە ژێر چاودێری دامەزراوەی ڤیژن بەرهەم دەهێنرێن، چ لەلایەن ستافی دامەزراوەکەوە یان توێژەر ونوسەری دەرەکی، دەبێتە موڵکی فیکری تایبەتی دامەزراوەکە. توێژەران و نوسەران مافی ئەخلاقی کارکردن دەپارێزرێت، بۆ نمونە مافی دانپێدانان وەک بەشداربوو.
٢.٢بەرهەمی هاوبەش: لە بڵاوکراوە هاوبەشەکان لەگەڵ لایەنی سێیەمدا، دامەزراوە مافی خۆیەتی دانوستان لەسەر مافی چاپکردن و مەرجەکانی دابەشکردن بکات.
٢.٣ ڕێگەپێدان: لەبەرگرتنەوە، دەستکاریکردن یان ئاڵوگۆڕی ناوەڕۆکی سەرجەم بەرهەمەکان بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی نوسراوی دامەزراوەی ڤیژن ڕێگەپێدراو نیە.
٣. ستانداردەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە
٣.١ پەیوەندیدارێتی زانستی: پابەندبوون بە ستانداردی بەرزی ئەکادیمی، دڵنیابوون لە سەرچاوەی زانیارییەکان و میتۆدی کارکردن بۆ دڵنیابوون و پاراستنی متمانەداری بەرهەمەکان.
٣.٢ سەربەخۆیی و ڕاستگۆیی: دامەزراوەکە پابەندە بە بێلایەنی و بەرپرسە لەوەی کەسەرجەم بەرهەمەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت بۆ پاراستنی ئاستی نوێگەری و داهێنەرانە.
٣.٣ پرۆسەی پێداچوونەوە: هەڵسەنگاندنی سەرەتایی لەلایەن بەشی توێژنەوەکانەوە بە شێوازی تەکنیکی سەردەمیانە لەلایەن پسپۆڕانەوە، دواتر ڕەزامەندی کۆتایی لەلایەن لیژنەی ئیتیکی دامەزراوەکەوە دەدرێت.
٣.٤ شەفافیەت: ئاشکراکردنی ئامانج و میتۆدی توێژینەوە، سەرچاوەی دارایی، لە پێناو پاراستنی متمانە.
٤. ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن
٤.١ پێشکەشکاران: ستافی دامەزراوە، توێژەرانی دەرەکی و هاوکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەشداربون بۆ هەر جۆرە بەرهەمێکی بڵاوکراوە، کە لەگەڵ ستانداردەکانی دامەزراوەی ڤیژن بگونجێت.
٤.٢ ڕێنماییەکانی هاوبەشیکردن: پێشکەشکردنی پوختەی بەرهەم لە ڕێگەی پلاتفۆرمی فەرمی پێشکەشکردنەوە، هەروەها پابەندبوون بە ڕێنماییەکان وستراتیج وئامانج ناوەڕۆک و ڕێنوسی ودامەزراوەی ڤیژن.
٤.٣ ڕێنوس و شێوازی نوسین: سەرجەم بەرهەمەکان دەبێت لەگەڵ ڕێبەر و شێوازی پێشنیاز کراوی دامەزراوەی ڤیژن بگونجێن.
٤.٤ تێروانین: ئاشکراکردنی ئامانجی گشتی، تایبەت، کەسی و دارایی کە کاریگەری لەسەر ناوەڕۆکی کارەکە هەبێت.
٥. بڵاوکردنەوە و بەردەستەبون
٥.١ ڕێڕەوی بڵاوکردنەوە: لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنیەکان تایبەت بە دامەزراوەکە و سیمینار و کۆنفرانس و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت.
٥.٢ بە دەستڕاگەشتنی جیهانی: دامەزراوەی ڤیژن بڕیار دەدات بۆ وەرگێڕانی بڵاوکراوەکان بۆ زمانەکانی تر لەکاتی پێویستدا.
٥.٣ سنووردارکردنی بڵاوکردنەوە: ڕەنگە هەندێک ناوەڕۆکی هەستیار لە ژێر هەندێک مەرجدا دابەش بکرێت.
٥.٤ ئەرشیفکردن: ئەرشیفکردنی سەرجەم بڵاوکراوەکان لە داتا بەیسی ئەلیکترۆنی دامەزراوەکەدا بۆ دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە درێژخایەن.
٦. ستانداردی ڕەوشتی ئەکادیمی
٦.١ ڕێڕەوی ڕەوشتی توێژینەوە: پابەندبوون بە ستانداردە ڕەوشتیەکان و یاساکانی پەیوەست بە پاراستنی زانیارییەکان و پاراستنی نهێنی.
٦.٢ پێشێلکارییە ئەکادیمییەکان: ڕێگریکردن لە دزی ئەکادیمی و بەکارهێنانەوەی زانیاری کۆن و شێواندنی ئەنجامەکان، لە کاتی دۆزینەوەی سەرپێچی ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر، بڵاوکراوەکان بۆ هیچ مەبەست دور لە چوارچێوەی کاری دامەزراوەکە بێ مۆڵەت بەکارناهێنرێت.
٦.٣ دەرفەتی یەکسان: هاندانی فرەچەشنی و گشتگیری لە دەستنیشان کردنی هەڵسەنگێنەر لە پرۆسەکانی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن پێش بڵاوکردنەوە.
٧. پێداچوونەوە و تانەدان
٧.١ گۆڕانکارییەکان: گۆرانکاری لە ناوەرۆک و ڕێڕەوی بەرهەمی بڵاوکراوە بە پێی سەرنجەکانی هەڵسێنگەران لە ماوەی دیاریکراودا ئەنجام دەدرێت.
٧.٢ تانەدان: میکانزیمی تانەدان بە شێوازی فەرمی دەبێت، لەکاتی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکانی لیژنەی ئیتیکی بەشی توێژینەوەکان و هەڵسێنگەران.
٧.٣ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان: لە کاتی هەرناکۆکیەک لەسەر بڕیارەکان بۆ چارەسەرکردن پشت دەبەسترێت بە تیمی یاسایی دامەزراوەکە و بە پشتبەستن بە یاسایی سزادانی عێراقی.
٨. بەشداری گشتی و ڕاگەیاندن
٨.١ پەیوەندی تۆڕە میدیایەکان: خستنەڕوی دەرئەنجام و زانیارییە گرنگەکان لە ڕێگەی بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی و چاوپێکەوتنەوە دەبێت.
٨.٢ کۆڕبەندی گشتی: پێشکەشکردنی بەرهەمەکان لە کۆنفرانس و سیمینارەکاندا کە لەلایەن دامەزراوە پاڵپشتی دەکرێن.
٩. گۆڕانکاری و نوێکردنەوە
٩.١ مافی هەموارکردنەوە: دامەزراوە مافی خۆیەتی لە کاتی پێویستدا مەرجەکانی بڵاوکردنەوە هەموار بکاتەوە.
٩.٢ ئاگادارکردنەوە لە نوێکردنەوەکان: ئاگادارکردنەوەی توێژەران و نووسەران و بەشداربووان لە گۆڕانکارییە گرنگەکان دەربارەی مەرجەکانی بڵاوکردنەوە.
١٠. پەیوەندی: بۆ هەڵسەنگاندن، گەشەپێدان، و هەماهەنگی پەیوەندی بکەن بە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی.
تەلەفۆن:9647723300005+
ئیمەیڵ: [email protected]
وێبسایت: www.visionfoundationiq.org