null

بەش

سەرەکی | میدیا

میدیا

بەشی میدیا

بەشی میدیا یەكێکە لە بەشە سەرەکییەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵێنەوەی ستراتیجی، ئەرکی بەشی میدیا بریتییە لە بڵاوکردنەوەی کار و چالاکی و توێژینەوە بەرهەمهاتووەکانی دامەزارەی ڤیژن لە وێبسایت و سەکۆکانی سۆشیاڵ میدیا.

ئامادەکردنی هەواڵنامەی وەرزی و سالانە بۆ ناساندن و بلاوکردنەوەی چالاکیەکان و بەرهەمەکانی دامەزراوەی ڤیژن یەکێکی ترە لە ئەرکەکانی بەشی میدیا کە دواتر لەریگەی بەشی پەیوەندیەکانی دامەزراوەکەوە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکریت.

بەشی میدیا روماڵی پیشەییانەی چالاکیەکان دەکات و دیزاینی سەرجەم بڵاوکراوەکان و بەرهەمهینانی ڤیدیۆیی دیدار و کۆنفرانسەکان دەکات.

پێکهاتە:

میدیای دامەزراوەی ڤیژن لەدوو بەش پێکدێت:

یەکەم / ڤیژن فاوەندیشن: کە بریتە لە وێبسایت و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیای ڤیژن فاوەندیشن دەبینێتەوە و هەڵدەستێت بە گەیاندن و بڵاوکردنەوەی چالاکی و توێژینەوەکان. هەروەک چۆن لایەنی لۆجستی ئیڤێنت و چالاکییەکان بەڕێوەدەبات وەک دیزاین و رێکخستن و فۆتۆ و تۆمارکردن و مونتاژ...هتد.

دووەم/ ڤیژن پرێس: وێبسایت و میدیایەکی سەربەخۆیە، کار لەسەر راپۆرتی شیکاری و بنکۆڵکاری و پۆدکاست دەکات. بەتەواوکەری ڤیژن فاوەندەیشن دادەنرێت کە توێژینەوە بەرهەمهاتووەکانی دامەزراوەی ڤیژن دەگۆڕێت بۆ بابەتی راگەیاندن و بەشێوازێکی جیاواز بە جەماوەری دەگەیەنێت.

بەشەکانی تر

Department Image
پلانی ستراتیجی
Department Image
توێژینەوەکان
Department Image
پڕۆژەکان