14 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
وته‌بێژى يه‌كێتيى نيشتيمانيى كوردستان سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى كرد، رۆڵى دامه‌زراوەکە له به‌هێزكردنى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى لوتكه‌ى سلێمانى و رۆڵى له‌سه‌ر پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كيى گفتوگۆكان بوو.
كاروانى گه‌زنه‌يى، وته‌بێژى يه‌كێتيى نيشتيمانيى كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌يدا كه رۆژى چوارشه‌ممه، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026 ئه‌نجاميدا، باسى له‌و توێژينه‌وانه كرد كه ڤيژن فاونده‌يشن ئه‌نجاميداون، به گرنگييه‌وه باسى له كاريگه‌رييه‌كانیان كرد له‌سه‌ر پێشكه‌وتنى سياسى، ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تيى له ناوچه‌كه به تايبه‌ت و هه‌رێمى كوردستان به گشتيى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لوتكه‌ى سلێمانى و ئه‌و پانێڵانه‌ى تێيدا ئه‌نجامدران به به‌شداريى ميوان و كه‌سايه‌تييه شاره‌زا و پسپۆڕه‌كان، هۆكارێكى سه‌ره‌كييه بۆ به‌ره‌وپێشچوونى سێكته‌ره جياوازه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
وتى: "په‌يوه‌ندييه‌كانى ڤيژن فاوندەیشن دامه‌زراوه‌ييه، كاره‌كانى له‌سه‌ر توێژينه‌وه و به پرۆسه‌يه‌كى ئه‌كاديميى به‌ڕێوه‌ده‌بات، به يه‌ك دوورى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان كارده‌كات."
هه‌ر له گفتوگۆكاندا، وته‌بێژى يه‌كێتيى نيشتيمانيى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا لە چالاكييه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژندا جێپه‌نجه‌ى كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زای پێوە دیارە، بووه‌ته به‌شێكى گه‌وره و سه‌ره‌كيى سه‌ركه‌وتنى دامه‌زراوه‌كە. حزب و ناوه‌نده سياسييه‌كانيش سوود له توێژينه‌وه و شيكاريى و به‌دواداچوونه‌كانيان ده‌بينێت.






بڵاوکردنەوە