28 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
داڕشتنى ستراتيجێكى دارايى، به‌رچاوڕوونى له بوارى وه‌به‌رهێنانى دارايى، دروستكردنى هۆشياريى دارايى بۆ هاوڵاتييان، خوێندنى پيشه‌يى و دروستكردنى متمانه‌ى بانكيى، ناوەڕۆکی گفتوگۆی نێوان دامەزراوەی ڤیژن و پەیمانگای نیشتمان بوون.
رۆژى چوارشه‌ممه، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، د.ئاکۆ ئەبوبەکر جەعفەر، راگر و ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى په‌يمانگاى ته‌كنيكى و پيشه‌يى نيشتمان سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجيان كرد. لە دیدارێکدا گفتوکۆ لەسەر ئامانج و کار‌و چالاكیی و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
دروستكردنى ستراتيجى دارايى، به‌رچاوڕوونى له بوارى وه‌به‌رهێنانى دارايى، دروستكردنى هۆشياريى دارايى بۆ هاوڵاتييان، خوێندنى پيشه‌يى و دروستكردنى متمانه‌ى بانكيى ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون كه ڤيژن و په‌يمانگاى نيشتمان زۆرترين گه‌نگه‌شه‌يان له‌باره‌وه كرد.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ئاماده‌يى خۆی بۆ كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ په‌يمانگاى نيشتمان ده‌ربڕى، ئه‌وه‌يخسته‌ڕوو له رابردوودا له‌ڕێى سێ توێژينه‌وه‌وە كاريان له‌سه‌ر پرسه دارايى و بانكييه‌كان، خوێندن و راهێنانه پيشه‌ييه‌كان كردووه و ورده‌كارييه‌كانیان خسته‌ڕوو.






بڵاوکردنەوە