25 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
پرسيى به‌ناوكردنى موڵك له‌لايه‌ن هاوڵاتييانى به ره‌گه‌زنامه عه‌ره‌به‌وه له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى له‌سه‌ر گۆڕينى ديمۆگرافيا و جۆره جياوازه‌كانى گۆڕينى ديمۆگرافيا؛ له شيكارييه‌كى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى له‌ڕووى ياسايى و ده‌ستوورييه‌وه شيكراوه‌ته‌وه، به‌پێى ده‌ستوورى عێراق مافى خاوه‌ندارێتى به‌هه‌موو عێراقييه‌ك دراوه له‌كوێ موڵك بكرێت به‌ناوييه‌وه، به‌ڵام سنووردايشيكردووه.
3ـى ئابى 2026 شيكارييه‌كه له‌لايه‌ن د. سانا كه‌مال، پسپۆرى ياسايى و ده‌ستوريى له ڤيژن فاونده‌يشن ئاماده‌كراوه، له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه به‌و دۆخه ده‌كات كه له‌دواى ساڵى 2003ـه‌وه به‌هۆى گه‌ڕان به‌دواى ئاراميى و هه‌ليكار هاوڵاتييانى ناوچه جياوازه‌كانى عێراق روويان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد و لێره نيشته‌جێبوون؛ شيكارييه‌كه وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره ده‌داته‌وه كه چۆن مافى خاوه‌ندارێتى له هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن هاوڵاتييانى عه‌ره‌به‌وه نه‌بێته هۆى گۆڕ‌انى ديمۆگرافى و دژى ده‌ستووريش نه‌بێت.
له شيكارييه‌كه‌دا، باس له چوار جۆريى گۆڕ‌انى ديمۆگرافيى كراوه كه دژى ياسايه، له‌ڕووى ده‌ستوريشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه كێشه‌كه ئه‌وه‌نييه كه كه‌سێك موڵكێك له پارێزگايه‌كى هه‌رێمى كوردستان بكڕێت، به‌ڵكو ئه‌وكاته ده‌بێته پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور كه كڕينى ئه‌و موڵكه به‌شێكبێت له پلانێكى گه‌وره‌تر بۆ گۆڕينى ديمۆگرافيى، له‌گه‌ڵيدا باس له ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له رێكخستنى خاوه‌ندارێتى موڵك و سوود وه‌گرتن له ئه‌زموونه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان.
شيكارييه‌كه‌ى ڤيژن فاونده‌يشن ئه‌و سنووردارييه‌ى روونكردووه‌ته‌وه كه له‌لايه‌ن ده‌ستووره‌وه بۆ به‌ناوكردنى موڵك دانراوه، ده‌ستوورى عێراق له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى بنه‌ماى يه‌كسانيى و هاوڵاتيبوونى له‌به‌رچاوگرتووه، له‌گه‌ڵيدا له مادده‌ى 23 له بڕگه‌ى سێهه‌مدا خاوه‌ندارێتى موڵك ببێته هۆكارى گۆڕينى ديمۆگرافيى قه‌ده‌غه‌كردووه، روونكراوه‌ته‌وه كه چۆن ده‌كرێت مه‌به‌ست له‌پشت كرينى به‌لێشاوى موڵك له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان جيابكرێته‌وه ئه‌گه‌ر ببێته هۆى گۆڕينى ديمۆگرافيا و چاره‌سه‌ره‌كانى خستووه‌ته به‌رده‌ست بڕياربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان.
له‌م لينكه‌وه ده‌توانن ته‌واوى شيكارييه‌كه بخوێننه‌وه...
بڵاوکردنەوە