28 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
به‌مه‌به‌ستى تێگه‌يشتنى زياتر له كار و چالاكيى و ئامانجه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و بوارانه‌ى ده‌توانرێت كارى هاوبه‌شيان له‌سه‌ر بكرێت، نوێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى بادن-ڤۆرتمبێرگى ئه‌ڵمانى سه‌ردانی دامەزراوەی ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجییان کرد.
رۆژى چوارشه‌ممه، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، فيلپ كيل، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى دامه‌زراوه‌ى بادن-ڤۆرتمبێرگ و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانيان، سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجيان كرد، ئامانجى سه‌ردانه‌كه يه‌كتر ناسين و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و بوارانه بوون كه ده‌كرێت له‌داهاتوودا كارى هاوبه‌ش لەنێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه درووست بكات.
دامه‌زراوه ئه‌ڵمانييه‌كه له سه‌ردانه‌كه‌ياندا ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ئێستادا لە دهۆك پرۆژه‌ى هاوبه‌شيان هه‌يه و كارى پێكه‌وه‌يى ده‌كه‌ن، ئامانجيان ئه‌وه‌يه له شارى سلێمانيش هاوبه‌شيى له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومييه‌كان درووست بكه‌ن.
بادن-ڤۆرتمبێرگ، دامه‌زراوه‌يه‌كى ئه‌ڵمانييه بۆ هاوكارى و گه‌شه‌پێدان، ساڵى 1991 دامه‌زراوە، بنكەی سه‌ره‌كیی له شارى شتوتگارته، کار دەکات بۆ بەستنەوەی خوێندنگە و پەیمانگا ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا بە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانەوە، بە ئامانجی یارمەتیدانی گەنجان بۆ تێگەیشتن لە بابەتە جیهانییەکان.






بڵاوکردنەوە