2025-03-13
توێژەر : د.سوپا سلام
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى یه‌كێكه له جۆره‌كانى وه‌به‌رهێنان كه سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه له خۆده‌گرێت كه خاوه‌ندارێتى و به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زراندنى له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنێكى بیانیه‌وه‌یه جا خاوه‌ندارێتی هه‌مووه‌كى پرۆژه‌كه بێت یاخود هاوبه‌شى،ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه نه‌ختینه‌ییه‌كه‌یه‌وه بێت یاخود ئاسته زانستیه‌كه‌ى یاخود لێوه‌شاوه‌ییه‌كه‌ى بێت،جارى واهه‌یه ئه‌م وه‌به‌رهێنانه له‌لایه‌ن كه‌سێك یاخود دامه‌زراوه‌یه‌ك یاخود لقى كۆمپانیایه‌كه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و ئامانحیش له‌م پرۆسه‌یه ده‌سكه‌وتى ئابووریه له داهاتوودا بۆ وڵاتى خانه‌خوێ و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئامانجیه‌تى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان به‌گشتى و وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى به‌تایبه‌تى له پارێزگاى سلێمانى بخاته‌ڕوو له‌ماوه‌ى ساڵانى (2006- 2024)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پشتى به‌ستووه به شێوازى وه‌سفی له‌رێى به‌كارهێنانى خشته‌كان و ئاستى به‌شداریكردن (نسبه المساهمه) له‌گه‌ڵ تێكڕاى گه‌شه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوو (معدل النمو المركب)، به پشت به‌ستن به داتاى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌كارهێنانى پرۆگرامه ئامارگیرییه‌كان(R Software) بۆ فۆڕمى راپرسیه‌كان به ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى قه‌باره‌ى كارتێكه‌ره‌كانى سه‌ر وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى،توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه به‌كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجام له‌وانه‌ش، ژماره‌ى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى له ئاستێكى زۆر نزمدایه، به‌جۆرێك رێژه‌ى به‌شداری پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سلێمانى له كۆى گشتى پرۆژه بیانیه‌كانى هه‌رێم نزیكه‌ى له (5.3%)ى پیكهێناوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ى به‌شدارى سه‌رمایه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى له كۆى گشتى سه‌رمایه بیانیه‌كانى هه‌رێم ته‌نها له (0.5%) له خۆى گرتووه له كاتێكدا له پارێزگاى هه‌ولێر نزیكه‌ى له (99.4%)، هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ى پێیگه‌یشتووه لاوازى رۆڵى بانكه‌كان و كه‌مى قه‌باره‌ى خواستى بازاڕى سلێمانى و هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان و ناڕۆشنى له سیاسه‌تى ئابوورى و بوونى رۆتیناتى ئیدارى و ناجێگیرى بارودۆخى سیاسی پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه له نێو ئه‌و كارتێكه‌رانه‌ى كه بوونه‌ته هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانیدا.
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند پێشنیارێكى خستووه‌ته‌ڕوو له گرنگترینیان خۆى ده‌بینێته‌وه له دروستكردنی ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان كه هه‌رسێ خاسیه‌تى (شه‌فافی و هه‌ماهه‌نگى و بزاوتن)ى له خۆگرتبێت، هاوشان له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنى ژێرخانێكى ئابوورى تۆكمه و ده‌سته‌به‌ركردنى هاوسه‌نگی سیاسی و ئیدارى بۆ پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنى بیانى سڵ له به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌كه‌ى نه‌كاته‌وه له وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانیدا.
بڵاوکردنەوە