9 تشرینی دووەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
چۆنیەتی داڕشتنەوەی پەیمانێکی نوێی ناوچەیی بۆ سەقامگیری و ئاشتی بەردەوام، پەیوەندیی نێوان کورد و حکومەتە ناوەندییەکانی ناوچەکە، داهاتووی رۆڵ و پێگەی کورد لە گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکاندا، ئەو دەرفەت و ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان، تورکیا، عێراق و سوریا دەبنەوە، تەوەری سەرەکیی قسەکانی سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بوو لە کۆبوونەوە و دیالۆگێكى داخراوی نێودەوڵەتییدا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
دیالۆگەکە بە هاوبەشی لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ORSAM) و پرۆگرامی نەزمی جیهانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد رێکخرا، تیایدا پرسى کاریگەریی چه‌كدانانى په‌كه‌كه له‌سه‌ر توركيا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى تاوتوێ کران، تێيدا عه‌دنان عوسمان، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينهوههى ستراتيجى وه‌ك قسه‌كه‌رى سه‌ره‌كيى به‌شداريى كرد.
دیدارەکە، رۆژى يه‌كشه‌ممه 8ـی تشرینی دووەمی 2026 لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسەتمەداران، دیپلۆماتکاران، ئەکادیمیست و توێژەرانی ناوچەکە و جیهان ئامادەيبوون، گفتوگۆکان بەپێی ياساى چاتام هاوس (Chatham House Rule) بەڕێوەچوون، گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە و ئاسۆی پەیمانێکی نوێی کۆمەڵایەتی و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كرا.
بڵاوکردنەوە