لێکەوتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکانى کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

4 ئاب 2026

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کە ئێستا باس لە کشانەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانيى هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت لە فڕۆکەخانەی هەولێر،  یەکێکە لە گرنگترین گۆڕانکارییە ستراتیجییەکانی دوای شەڕی داعش، چونکە کاریگەرییەکانی تەنها لە چوارچێوەی سەربازیدا نابێت، بەڵکو بواری ئاسایش، ئابوری، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و داهاتووی سیستەمی سیاسی عێراقیش دەگرێتەوە. لەبەر ئەوە، هەڵسەنگاندنی ئەم گۆڕانکارییە و لێکۆڵینەوە لە سناریۆ و لێکەوتەکانی، بۆ بڕیاربەدەستان و دامەزراوە ئەمنيى و سیاسییەکان پێویستییەکی ستراتیجییە.

ئامانجی ئەم پۆڵسى په‌پيه‌ره‌ شیکردنەوەی هۆکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی بژاردە ستراتیجییەکانە. 

پۆڵسی پەیپەرەکە ئەوە دەردەخات کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی ستراتیجی لە بواری ئەمنی و هەواڵگريى، هەروەها دوور نییە هاوسەنگی هێز لەنێوان کارەکتەرە ناوخۆیی و هەرێمییەکان بگۆڕێت لە هەمانكاتدا، ئەم گۆڕانکارییە دەکرێت ببێتە هەلێکی نوێ بۆ چاکسازیی دامەزراوە ئەمنییەکان، بەهێزکردنی سەروەری دەوڵەت و نوێکردنەوەی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش بخولقێنێت، ئەگەر حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانن بە ستراتیجییەکی هاوبەش و درێژخایەن مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

لە کۆتاییدا، پۆلسی پەیپەرەکە کۆمەڵێک پێشنیاری ستراتیجی پێشکەش دەکات کە ئامانجیان بەهێزکردنی توانای دەوڵەت، کەمکردنەوەی مەترسییە ئەمنییەکان، پاراستنی هاوسەنگی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە.