1 نیسان 2026
پهرهپێدانی كهرتی كشتوكاڵ: لهنێوان پلانی حكومهت و وهبهرهێنانی كهرتی تایبهت
دامەزراوەی ڤیژن لە خوولی پێنجەمی چاوی کراوە بانگێشتی بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کرد
له ڕێكهوتی ١ی نیسانی ٢٠٢٦، له چوارچێوەی پڕۆژەی "چاوی كراوه"، دامهزراوهی ڤیژن بۆ لێكۆڵینهوهی ستراتیجی گفتوگۆیهكی كراوهی بۆ تاوتوێكردنی ئاستەنگ و چارهسهرهكانی كهرتی كشتوكاڵ ڕێكخست. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی پسپۆڕان و ئەکادیمیستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا تیشک خرایە سەر ڕاپۆرتێکی وردی بەڕێز شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی، دەربارەی پاشەکشەی سێ دەیەی ڕابردووی ئەم کەرتە و بەڵێنە جێبەجێنەکراوەکانی حکومەت.
دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ
· خاوەندارێتی زەوی: بەڕێوەنەبردن و چارەسەرنەکردنی کێشە یاساییەکانی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
· پاڵپشتی دارایی: نەبوونی بودجە و هاندانە داراییەکان بۆ جووتیاران و وەبەرهێنەران.
· تەکنەلۆژیای کۆن: بەکارنەهێنانی ئامێرە پێشکەوتووەکان و سیستمی سەردەمیانە لە بەرهەمهێناندا.
· قەیرانی بازاڕ: گرفتی ساغکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان و نەبوونی سیستمی بەبازاڕکردنی گونجاو.
دیدگا و پێشنیازە ستراتیژییەکان
· پێداچوونەوەی یاسایی: چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی زەوییەکان بە مەبەستی ڕاکێشانی وەبەرهێنەر.
· مۆدێرنکردنی کەرتەکە: هاندانی کەرتی تایبەت بۆ هاوردەکردنی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک.
· پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ: ڕێکخستنەوەی باج و هاوردە بە جۆرێک کە جووتیاری ناوخۆ نەبێتە قوربانی.
· ژێرخانی ئاو: پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاودێری و پۆندەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی.
بۆ زانیاریی زیاتر، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە تەماشای تەواوی ئیڤێنتەکە بکەن:
https://youtu.be/pgcxwntYhiA?si=CC-L0RNjUL1DNpX-
بڵاوکردنەوە