ستراتیژی چاکسازیی زیندانەکان: بەرەو ژینگەیەکی مرۆیی و پارێزراو

12 شوبات 2026

کورتەیەک لەسەر کەرتی چاکسازییەکان

ستراتیژی چاکسازیی زیندانەکان: بەرەو ژینگەیەکی مرۆیی و پارێزراو

دامەزراوەی ڤیژن لە خوولی چوارەمی چاوی کراوە بانگێشتی بەرێوەبەری چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کرد

لە ڕێکەوتی ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی "چاوی کراوە"، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی سیمینارێکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی زیندانیان لە چاکسازییەکانی هەرێم بۆ بەرێز ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێکخست. ئەم هەنگاوە پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوەی مەیدانی و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی چاکسازی لە (هەولێر و سلێمانی) دێت، بە مەبەستی داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ گونجاندنی دامەزراوەکانی چاکسازیی هەرێم لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان (یاساکانی نێڵسۆن ماندێلا)، بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و بەدیهێنانی چاکسازیی ڕاستەقینە.

تەوەرە سەرەکییەکانی ستراتیژی چاکسازی

١. کەرتی تەندروستی و مرۆیی

دابینکردنی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرا و پزیشکی پسپۆڕ (دەروونی، ددان و ناوخۆ) بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکان.

٢. کەرتی کۆمەڵایەتی و یاسایی

زیادکردنی ژمارەی توێژەران، کارکردن بۆ دەرچوونی یاسای "سزای جێگرەوە" و پۆلێنکردنی زیندانیان بەپێی جۆری تاوان.

٣. کەرتی کارگێڕی و تەکنیکی

مۆدێرنکردنی ئامێرەکانی پشکنین، پەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزی لە بڕیاردان و دیجیتاڵکردنی داتاکان.

٤. ئاسایش و سەلامەتی

پەرەپێدانی سیستمی بەرگری شارستانی، بەهێزکردنی چاودێری ٢٤ کاتژمێری و یەکلاییکردنەوەی دۆخی سزادراوانی سێدارە.

٥. چاکسازی ژنان و منداڵان

تەواوکردنی ژێرخانی بیناکان و دابینکردنی میلاکی تایبەت بەم دوو بەشە.

٦. گەشەپێدانی دارایی و ئابووری

کردنەوەی کارگەی بچووک لە ناو زیندان، پاڵپشتی دارایی بۆ خێزانی سزادراوان و دامەزراندنی ئەکادیمیایەکی پسپۆڕ بۆ ڕاهێنانی کارمەندان.

بۆ زانیاریی زیاتر، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە تەماشای بەشێکی ئیڤێنتەکە بکەن:

https://youtu.be/tsuH5LvUGGY?si=SRJ9tAaAuVou_rXH