2024-12-22
توێژەر : د. دیدار عبدالکریم
بەشی توێژینەوەکان - دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی
کارەساتی ژینگەیی و ئاسایشی خۆراک تەحەدایەکی گەورە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکات، کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی دانیشتوان و پێکهاتەی ناسەقامگیری حوکمڕانییەوە هەتا دێت دژوارتر دەبێت. ئەم توێژینەوە شیکارییە، دۆخی ئێستای لاوازیی ژینگەییەکان لە ناوچەکەدا هەڵدەسەنگێنێت، کە تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی بە بیابانبوون، کەمی ئاو، ڕووداوە هەمەجۆرەکانی کەشوهەوا و خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان. لێکەوتەکانی کاریگەری ژینگەیی و کەمبونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، زنجیرەکانی دابینکردنی خۆراک و سەقامگیری ئابووری-کۆمەڵایەتی شی دەکاتەوە.
بڵاوکردنەوە