18 تشرینی دووەم 2026
پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، بەرهەمهێنانی دیدگا و لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی ورد و زانستی، توێژینەوە و کاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە زانستییەکان، ناوەڕۆکی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشنی نێوان دامەزراوەی ڤیژن و دامەزراوەی ئینکی-یە کە لە شاری بەغدا واژۆ کرا.
رۆژى چوارشهممه، 18ـی تشرینی دووەمی 2026 یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن، لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و دامەزراوەی ئینکی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە واژۆ كرا، ئەم هاوبەشییە نوێیە قۆناغێکی تازە لە کاری توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە زانستییەکان لە نێوان هەردوو دامەزراوەکەدا دەستپێدەکات، ئامانجی سەرەکیی بەرهەمهێنانی دیدگا و لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی ورد و زانستییە، بە جۆرێک وەڵامدەرەوەی گۆڕانکاریی و ئاڵنگارییەکانی ئێستای عێراق و ناوچەکە بێت.
ئهم ياداشتنامهيهى لهنێوان سلێمانى و بهغدا واژۆ كرا، دهبێته سهرهتايهك بۆ ئهنجامدانى توێژينهوه و لێكۆڵينهوهى ستراتيجى هاوبهش، ئاڵوگۆڕكردنى ئهزموون و تواناى ئهكاديميى و خستنهڕووى ديدگا و وهڵامى زانستييانه بۆ ئاڵنگارييهكان.



بڵاوکردنەوە