راوێژكارى ئاسايشى نيشتيمانیى عێراق پشتيوانیی ڤيژن فاونده‌يشن ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى كۆنفرانسێكى فراوان

17 تشرینی دووەم 2026

دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە و پلانێک دەکەن، بۆ ئه‌نجامدانى كۆنفرانسێكى فراوان، كه‌ بڕياره‌ لە بەغدا و تايبه‌ت به‌ ئاسايشى نيشتيمانى و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌، 16-ی تشرینی دووەمی 2026 له‌ شاری بەغدا لەنێوان نوێنەرانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و قاسم حه‌سه‌ن عه‌بودى، راوێژكارى ئاسايشى نيشتيمانیى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى تايبه‌ت به‌ رێكخستنى كۆنفرانسێكى زانستيى و ستراتيجى گه‌وره‌ی له‌ به‌غدا خسته‌ڕوو؛ كه‌ بڕياره‌ بە هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى نه‌هره‌ين بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى رێکیبخەن.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پشتيوانيى خۆی بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌ربڕی.

بڕیارە كۆنفرانسه‌کە، تایبه‌ت بێت به‌ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاسایشی نیشتمانی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و دامه‌زراوەکانی ستراتیجی و خانەکانی بیرکردنەوەی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ توێژینه‌وه‌ و دیدگا زانستییه‌كانیان به‌شداریی تێدا بكه‌ن.

asayshi nishtimani -1

asayshi nishtimani -2