22 تشرینی دووەم 2026
به‌ديهاتنى ئاشتيى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، رووداوه هه‌نوكه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، ئەنجامدانی کاری هاوبەش و زانستی، ناوەڕۆکی ئه‌و گفتوگۆيانه بوون كه له‌نێوان دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و ناوه‌ندى ئه‌ندێشه‌سازانى نوور، له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، سه‌ردانى ژمارەیەک له ناوه‌نده‌كانى توێژينه‌وه و لێکۆڵینەوەيان له تاران كرد، يه‌كێك له‌و ناوه‌ندانه‌ش ئه‌ندێشه‌سازانى نوور بوو، كه نزيكه‌ى 25 ساڵه له بواره‌كانى توێژينه‌وه و بڵاوكراوه‌ى زانستيى كار ده‌كه‌ن، 11 ديسكى جياوازیان هه‌يه، له نزيكه‌وه كار له‌سه‌ر پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و له به‌غدا نوسينگه‌يان هه‌يه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی ئەندێشەسازانی نوور، تاوتوێى ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش و زانستيى كرا، به‌تايبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ى كه گرنگيى هاوبه‌شيان هه‌يه.
له سه‌ردانه‌کەدا، فۆكه‌س گروپێك له‌لايه‌ن ناوه‌نده‌كەوە بۆ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن رێکخرا، باس له پرسه گرنگ و هه‌نوكه‌ييه‌كانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرا، به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ره‌كانى به‌ديهاتنى پرۆسه‌يه‌كى ئاشتيى گشتگير له ناوچه‌كه‌دا، پرسى كورد و دۆخى ناوخۆيى و سياسيى هه‌رێمى كوردستان.

261122125422.jpg)

بڵاوکردنەوە