21 تشرینی دووەم 2026
ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى ستراتيجى، ئاماده‌كردنى پۆڵسى په‌يپه‌ر و راپۆرتى شيكاری، ئاڵوگۆڕى توێژه‌ران و سازدانى كۆنفرانس و وۆركشۆپى زانستى، ناوەڕۆکی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی نێوان دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى پاياب بوو، کە لە تاران واژۆ کرا.
واژۆكردنى ياداشتنامه‌كه له ميانى سه‌ردانێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بوو، بۆ كۆمارى ئيسلامى ئێران، كه تێيدا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، زانكۆكان و ژماره‌يه‌ك له ناوه‌نده گرنگه‌كانى توێژينه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌يان كرد و ژمارەیەک كۆبوونه‌وه‌يان له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى زانستييه‌وه ئه‌نجامدا.
لێکتێگەیشتنەکەی نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی توێژینەوەی پایاب، كه له‌لايه‌ن د.محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريفه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت، ماوه‌ى سێ ساڵ ده‌خايه‌نێت، هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه به هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى ستراتيجى، ئاماده‌كردنى پۆڵسى په‌يپه‌ر و راپۆرتى شيكاریى، له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕى توێژه‌ران و سازدانى كۆنفرانس و وۆركشۆپى زانستى.
هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو ناوەندەکە، لەسەر پرسه هه‌ستياره‌كانى ناوچه‌كه، له‌وانه؛ ئاشتى و ئاسايشى ناوچه‌يى، په‌يوه‌ندييه ناحكومييه‌كانى عێراق و ئێران، ئابووریى سياسى، گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام، ديپلۆماسى گشتى و ئاڵنگارييه نوێيه‌كانى وه‌ك ئاسايشى ئاو، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، كۆچ و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجييه‌كان، دەبێت.
به‌پێى ياداشتنامه‌كه هه‌موو چالاكييه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى دوولايه‌نه، سه‌ربه‌خۆيى ته‌واوى دامه‌زراوه‌يى و ئازادى هزرى به‌ڕێوه‌ده‌چن و هه‌ردوولا وه‌ك دوو ناوه‌ندى سه‌ربه‌خۆ پێکەوە کار دەکەن.





بڵاوکردنەوە