12 تشرینی دووەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
لە کارەکانی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن لەگەڵ بەشداران و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، هاوکار و هاوبەشی نوێ دەدۆزێتەوە بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا كار له‌سه‌ر توێژينه‌وه ژینگەییەکان بكه‌ن و پێکەوە كاربكه‌ن له بوارى توێژينه‌وه، پلان و چالاكييه‌كانى په‌يوه‌ست به ژينگه و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، له چوارچێوەی تيمى سه‌رۆكايه‌تيى کۆماری عێراق به‌شداره له 31ـه‌مين كۆنفرانسى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان (COP31) كه ئه‌مساڵ به به‌شداريى 197 وڵات و هه‌رێمى جيهان، له ئه‌نتاڵياى توركيا بۆ ماوه‌ى 11رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ميانى به‌شدارييان له COP31، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، سه‌ردانى به‌شى عێراقييان كرد و له‌گه‌ڵ بڕياربه‌ده‌ستان و ئه‌و لايه‌نانه‌ى ده‌كرێت له داهاتوودا كارى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، گفتوگۆيان كرد.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن په‌يوه‌نديى به لايه‌نه به‌شداره‌كانه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا كار له‌سه‌ر توێژينه‌وه ژینگەییەکان بكه‌ن، پێکەوە كاربكه‌ن بۆ دۆزينه‌وه‌ى هاوكار و هاوبه‌شى نوێ له بوارى توێژينه‌وه و پلان و چالاكييه‌كانى په‌يوه‌ست به ژينگه.
يه‌كه‌مين لوتكه‌ى كه‌شوهه‌وا ساڵى 1995 له به‌رلينى ئه‌ڵمانيا به‌ڕێوه‌چوو، له‌وكاته‌وه تا ئێستا ساڵانه وڵاتانى ئه‌ندام كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌نگاوه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر، بۆ ئه‌مساڵ توركيا لە شاری ئەنتاڵیا میوانداریی ئەو كۆنفرانسه جیهانییە دەکات.



بڵاوکردنەوە