15 تشرینی دووەم 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لە دیداری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی عێراقی – تورکی بهشداریی دەکات، كه تايبهته به پرۆژهى رێگاى گهشهپێدان و چۆنيهتى هاوكاريى و ههماههنگى وڵاتان بۆ ئهو پرۆژهيه؛ لە دیدارەکەدا نوێنەری دامەزراوەی ڤیژن گفتوگۆ لەسەر پرسی پەیوەندییە دیموکراتییەکان، رهههنده كۆمهڵايهتيى و ژينگهييهكان دەکات.
دیداری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی عێراقی-تورکی، رۆژانى 15 و 16ـى تشرینی دووهمى 2026 له شاری بهغدا بهڕێوهدهچێت، ئامانج لێى گفتوگۆکردنه لەسەر دۆخی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا، هەڵسەنگاندنی ئاڵوگۆڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، تاوتوێکردنی هەل و ئاستەنگەکانی پەرەپێدانی هاوکاریی لەنێوان هەردوو وڵات.
كارنامەی دیدارەکە چەندین تەوەر لەخۆدەگرێت، باس له رۆڵی عێراق، ئاسایش و هاوکاریی ئەمنی، رههەندە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان، دۆخی سیاسی و یاسایی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دهكرێت.
لە تەوەری چوارەمی دیدارەکەدا کە تایبەتە بە پەیوەندییە دیموکراتییەکان و رەهەندە کۆمەڵایەتیی و ژینگەییەکان، نوێنەری دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بابەتێکی تایبەت پێشکەش دەکات و بەشداریی لە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەگەڵ بەشداربووانی دیدارەکە دەکات.
بەشداریی دامەزراوەی ڤیژن لەم دیدارەدا هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و ستراتیجییەکان، فراوانکردنی بواری هاوکاریی لەنێوان ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی عێراق و تورکیا، بەشدارییکردن لە گفتوگۆیەکی هاوبەش لەسەر پرسی گرنگیی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.




بڵاوکردنەوە