2025-01-05
توێژەر : ئەلەند کریم صاڵح
ئەم پەیپەرە لە دەرئەنجامی گفتوگۆیەکی کراوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بەرهەمهێنراوە، کە رۆژی ٢٨/١١/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی دەستەبژێری سیاسی و سەربازی و توێژەران و ئەکادیمی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیمای کابینەکە و ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی.
لە گفتوگۆکراوەکەدا ئەم تەوارانە شیکردنەوەیان بۆ کراو ئامادەبووان بۆچوونەکانی خۆیان لەبارەیانەوە خستنەڕوو.
1-پێکهێنانی کابینەیەکی نیشتمانی
2-رێگرییەکانی بەردەم کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
3-سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
4-ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی کابینەی نوێ
لە دەرئەنجامی گفتوگۆکان سێ سیناریۆ بەدەرکەوتن، بەڵام دوو لەو سیناریۆیانە نزیکترینن لە بەدیهاتنەوە، کە پێکهێنانی کابینەیەکی نیمچە فراوانە، لەنێوان هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و چەند حیزبێکی بچووکدا، لە هەمانکاتدا سیناریۆیەکی دیکە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێیە بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
هاوکات لەنێو گفتوگۆکاندا تابلۆی ئەو حکومەتە نوێیەش دروستکرا، کە لە چوارساڵی داهاتوودا حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیشی دیاری کران.
بڵاوکردنەوە