لە رێکەوتی (16/12/1986) لە لەدایک بووە.
ماوەی ١٣ ساڵ رۆژنامەنوس بووە و لە رۆژنامە و رادیۆ و تەلەفیزیۆن و دیجیتاڵ میدیا ناسراوە کوردیەکان کاری کردووە.
ساڵی ٢٠٠٨ کتێبێکی دەربارەی مافی بەدەستهێنانی زانیاری نوسیووە، ئەم کتێبە وەک سەرەتایەک بوو بۆ ناساندنی مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە نێو کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان و لەلایەن رێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی پاڵپشتی کرابوو.
ساڵی ٢٠٠٩ بەڕێوەبەری بانکی زانیاری مافی مرۆڤ بووە، کە یەکيک بوو لەو پڕۆژانەی (USAID) پاڵپشتی کردووە.
ساڵی ٢٠٠٩ – ٢٠١٥ وەک توێژەری ئابووری کاری کردووە و تويژینەوە و راپۆرتی دەربارەی گەندەڵییەکانی نيو کەرتە دارایی و ئابوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان نوسیووە و بڵاویکردونەتەوە.
ساڵی ٢٠١١ – ٢٠١٢ بەڕێوەبەری پڕۆژەی (Raising community awareness of FGM) بووە، کە لەلایەن رێکخراوی (Diakonia)ی سویدی پاڵپشتی کراوە.
بەشداری لە چەندین خولی راهێنان و وۆرکشۆپ و کۆنفڕانسی لە وڵاتانی (ئەمریکا و بەریتانیا و هۆڵەندا و ئیمارات و ئوردن و لوبنان کردووە، کە لەلایەن (ICRC) و (UNAMI) و (HISA) و ريکخراوە نيودەوڵەتیەکانەوە ريکخراون.
ساڵی ٢٠١٣ یەکێک بووە لەو بەشداربووانی داڕشتنی پلانی ستراتیجی پێنج ساڵی بۆ دروستکردنی ژێرخانی پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی هەرێمی کوردستان شاری هەڵەبجەی کرد بە پارێزگا.
ساڵی ٢٠١٥ - ٢٠١٧ جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری بووە لە تۆڕی میدیایی رووداو، کە پڕ بینەرترین کە ناڵی تەلەفیزیۆنی کوردی هەژمار کراوە.
ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠٢١ وەک بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییە گشتییەکان لە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان کاری کردووە، قەیوان گروپ یەکێکە لە گەورەترین گروپی کۆمپانیاکان لە عێراقدا.
ساڵی ٢٠٢١ کۆمپانیایەکی لە بواری خانووەبەرە لە شاری سلێمانی بەناوی (باخی دەباشان) دامەزراندووە، هەر لەو ساڵەدا دوو توێژینەوەی (مارکێت ریسێرچ)ی ئەنجامداوە، یەکێکیان دەربارەی (بازاڕی خانوو بەورەی بەغداد و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون لەو شارە)، هەروەها (هۆکارەکانی لاوازبوونی بازاڕی خانووبەرە لە شاری سلێمانی).
ساڵی (2022 - 2024) وەک بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان دەستبەکاربوو، زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان فرانچایزی هەردوو زانکۆی (UTM) و (UITM)ی مالیزیە.
ساڵی (2024) لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری خانەنشین و کەسانی ئەکادیمی (دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی)یان دامەزراندووە و وەک جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە و بەڕێوەبەری پڕۆژەکان دەستی بەکارکردووە و بەردەوامە.