2024-12-19
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩\١٢\٢٠٢٤ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی گفتوگۆیەکی کراوەی لەژێر ناونیشانی (ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت و ئایندەی ئەنجومەنی پارێزگاکان و شارەوانییەکان) ڕێکخست.
لە گفتوگۆکەدا چەندین کەسایەتی حکومی، سیاسی، یاسایی، ئەکادیمی و چالاکوان بەشداربوون و گۆشەنیگای جیاوازیان سەبارەت بە تەوەرەکان خستەڕوو.
لە دەستپێکی گفتوگۆکەدا بەشی توێژینەوەی دامەزراوەی ڤیژن پرۆژەی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی لەسەر پرسەکە خستەڕوو. دواتر هەریەک لە تەوەرەکانی، چوارچێوەی یاسایی لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستان، چوارچێوەی کارگێڕی و هونەریی لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستان، هەروەها سیستمی لامەرکەزیەت لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی لێکۆڵینەوەی لە ڕێکەوتی ١\٩\٢٠٢٤ لەلایەن کۆمەڵێک لە دەستەبژێری ئەکادیمی و رۆژنامەوانان و رۆشنبیران دامەزراوە.
ئەم دامەزراوەیە وەک خانەیەکی هزر و بونیادنەر، کاردەکات لە پێناو تێگەشتنی هاوبەش، بەئامانجی دروستکردنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. لە رێگەی توێژینەوە و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
بڵاوکردنەوە