16 تشرینی یەکەم 2025
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رۆژی پێنج شەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دووەمین مێزگردی دەربارەی (هەڵسەنگاندنی کەرتی گواستنەوەی گشتی لە سلێمانی) رێکخست، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئاستەنگەکان و دۆزینەوەی دەرفەتاکانی گەشەسەندن.
مێزگردەکە بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێکی پەیوەندیداری حکومی و کەرتی تایبەت و سەندیکاکان بەڕێوەچوو، تێیدا تیشک خرایە سەر چۆنێتی داڕشنی پلانێکی کرداری بۆ فراوانکردنی هۆکارەکانی هاتوچۆی گشتی، وەک پێویستیەکی هەنوکەیی بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت.
هەر لە مێزگردەکەدا زۆر بە ووردی ئەو زیادەڕەوی و رێگریانە دەستنیشان کران، کە بوونەتە رێگری لەبەردەم هاتوچۆی گشتیدا.

















بڵاوکردنەوە