1 ئەیلوول 2025
توێژەر : هانا شوان
ئەم توێژینەوەیە بە شێوەیەکی سیستەماتیک ڕەهەندە کۆمەڵایەتی، یاسایی و سیاسییەکانی بەشداریکردنی ژنان لە پڕۆسەی دروستکردنی بڕیاری سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا شیدەکاتەوە. توێژینەوەکە بە پشتبەستن بە میتۆدی چۆنایەتی داڕێژراوە، بۆ شیکردنەوەی زانیارییەکان سوود لە فۆکەس گروپێک لە ژێر ناونیشانی "ئاستی بەشداری ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاری حزبە سیاسییەکان" بینراوە، کە لە بەرواری ٢٠٢٥/٢/١٥دا لە دامەزراوەی ڤیژن بەڕێوەچووە. توێژینەوەکە ئەوەی دیاریکردووە کە بەردەوامبوونی پێشڕەوی کۆمەڵایەتی و کلتووری، نادادپەروەری یاسایی و ناهاوسەنگی لە سیستەمی سیاسی، سنووری گرتۆتەبەر بەشداری سیاسی ژنان و کەمکردنەوەی کاریگەرییان لە پڕۆسەی بڕیاردان.
دەرئەنجامی توێژینەوەکە ئەوە پیشاندەدەن کە پێویستە چارەسەری بنەڕەتی و سیستەماتیک بخرێتەکار، وەک دانانی چوارچێوەی یاسایی کاریگەر بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، پێشکەشکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تایبەت بۆ بەهێزکردنی توانای سیاسییان، هەروەها گۆڕانکاری لە پێکهاتە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکاندا. بەم شێوەیە، دەتوانرێت ژنان بەشداربن لە پڕۆسەی بڕیاردان بهشێوهیهکی یهکسان و کاریگهر که ئهمهش دهبێتههۆی پێکهاتنی کۆمهڵگایهکی دادپهروهر و دیموکراتی.
بڵاوکردنەوە