18 ئاب 2025
لە چوارچێوەی پڕۆژەی (چاوی کراوە)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە 18/8/2025، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسان، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی دوو نەخشەڕێگای لە بارەی (پڕۆژەی رووناکی) و (ریفۆرمی کەرتی تەندروستی) راگەیاند.
لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، ئەلەند مەحوی بەرپرسی پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیژن، باسی لە ئامانجی دامەزراوەکە کرد لە پرۆژەی (چاوی کراوە) کە بریتییە لە کۆکردنەوەی زۆرترین زانیاریی راست و دروست لە بەرپرسانی باڵای حکومی و دواتر شرۆڤەکردنیان و ئاشکراکردنی رێگری و ئاڵنگاری و بەربەستەکانیان لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
دواتر نەخشەڕێگای (پڕۆژەی رووناکی) کە لەلایەن محەمەد کەریم محەمەد توێژەر لە دامەزراوەی ڤیژن ئامادەکراوە بۆ رۆژنامەنوسان خرایەڕو کە تێیدا رێگەچارەی ستراتیجی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە کەرتی کارەبا لە ئاستی هەنوکەیی و درێژخایەن روونکراونەتەوە.
لە بەشێکی تردا نەخشەڕێگای (ریفۆرمی کەرتی تەندروستی) کە لەلایەن د. محەمەد عەبدولوەهاب حەسەن توێژەر لە دامەزراوەی ڤیژن ئامادەکراوە بۆ رۆژنامەنوسان خرایەڕو کە تێیدا رێگەچارەی ستراتیجی کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رونکراوەتەوە.
(چاوی کراوە) پڕۆژەیەکی دامەزراوەی ڤیژنە بۆ دروستکردنی پەیوەندیی راستەوخۆی دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ کەسانی شارەزا و پەیوەندیدار بە سێکتەرە جیاوازەکانەوە بە ئامانجی پەیڕەوکردنی شەفافیەت و باشترکردنی کار و چالاکییەکانی دامەزراوە حکومییەکان.
بۆ بینینی ناوەرۆکی هەردو نەخشەڕێگاکە کلیک لەم لینکانە بکە:
نەخشەڕێگای ریفۆرمی کەرتی تەندروستی
بڵاوکردنەوە