18 ئاب 2025
توێژەر : محمد عبدالوهاب حسن
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە رۆژی 19/7/2025دا بەشی دوەمی خولی دانیشتنەکانی پڕۆژەی (چاوی کراوە)ی ئەنجامدا کە تایبەت بو بە کەرتی تەندروستی و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی دکتۆر سەباح هەورامی بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستان و کەسانی ئەکادیمی و راگەیاندنەکان بەڕێوەچو، ئەمەش لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینوەی ستراتیجی بە ناوی (چاوی کراوە) و لەپێناو رەخساندنی شەفافیەتی زیاتر گفتوگۆیەکی تایبەت بە ریفۆرمی کەرتی تەندروستی و رێگەچارەی ستراتیجی کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.
پڕۆژەی چاوی کراوە پەیوەست بە دیاریکردنی نەخشەڕێگای رێنمونیکردنی چارەسەری ئاڵنگارییەکانی کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی پاش دیاریکردنیان راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی
بڵاوکردنەوە