نەخشەڕێگای پرۆژەی چاوی کراوە بۆ (پڕۆژەی ڕووناکی) لە نێوان هاوچەرخبوون و ئاڵەنگاری جێبەجێکردندا

18 ئاب 2025

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە رۆژی 19/7/2025دا بەشی دوەمی خولی دانیشتنەکانی پڕۆژەی (چاوی کراوە)ی ئەنجامدا کە تایبەت بو بە کەرتی تەندروستی و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی دکتۆر سەباح هەورامی بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستان و کەسانی ئەکادیمی و راگەیاندنەکان بەڕێوەچو، ئەمەش لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینوەی ستراتیجی بە ناوی (چاوی کراوە) و لەپێناو رەخساندنی شەفافیەتی زیاتر گفتوگۆیەکی تایبەت بە ریفۆرمی کەرتی تەندروستی و رێگەچارەی ستراتیجی کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.
پڕۆژەی چاوی کراوە پەیوەست بە دیاریکردنی نەخشەڕێگای رێنمونیکردنی چارەسەری ئاڵنگارییەکانی کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی پاش دیاریکردنیان راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی