7 ئاب 2025
لەژێر ناونیشانی (کەمیی ئاو و وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان) و بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەرچاوە ئاوییەکان و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان و ژمارەیەک رۆژنامەنوس، فۆکەس گروپێک لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەڕێوەچو.
ئامانج لەو فۆکەس گروپە بۆ قسەکردن و گفتوگۆ بو لەبارەی هۆکارەکانی کەمیی ئاو و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها بۆ وەرگرتنی سەرنج و تێبینی بەشداربوان بو لەو بارەیەوە تا دواتر و لە پڕۆژەیەکی تردا توێژینەوەی لەبارەوە بکرێت لەپێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو.
لە میانی گفتوگۆکاندا باس لەوە کرا کە هەریەک لە حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نین و هەنگاوی هاوبەشیان نەگرتوەتەبەر بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و کەمئاوی. هاوکات جەخت لەوە کرایەوە کە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە خراپبەکارهێنانی ئاو و کاریگەرییەکانی هەنگاوێکی پێویستە و دەبێ راگەیاندنەکان رۆڵی بەرچاو بگێڕن لەوبارەیەوە.
250807070736.jpg)
250807070744.jpg)
250807070751.jpg)
250807070800.jpg)
250807070807.jpg)
250807070815.jpg)
250807070823.jpg)
250807070830.jpg)
250807070837.jpg)
250807070847.jpg)
250807070912.jpg)
250807070920.jpg)
250807070928.jpg)
250807070935.jpg)
250807070943.jpg)
250807070951.jpg)
250807070959.jpg)
250807071013.jpg)
250807071021.jpg)
250807071029.jpg)
بڵاوکردنەوە