یوست هێلتەرمان: ''بەغدا لەو پێگەیەدا نییە مەرجەکانی بەسەر کورددا بسەپێنێت''

3 حوزەیران 2025

یوست هێڵتەرمان، راوێژکاری تایبەت بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، رۆژی ٣\٦\٢٠٢٥ لە گفتوگۆیەکی کراوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، شرۆڤەی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و بەپێویستی زانی ''کورد نێوماڵی خۆی رێکبخاتەوە و گەندەڵی کەمبکاتەوە''.

بەبڕوای هێلتەرمان ''حکومەتی عێراق لاوازە و ناتوانێت وەک دیکتاتۆرێک پەلاماری هەرێمی کوردستان بدات''، ئاماژەی بەوەشکرد ''هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوت و گازدا نابێت پشت بە بەغدا ببەستێت و پێویستە سەرچاوەکانی داهاتیشی فرەچەشن بکات''.

دەربارەی پڕۆسەی ئاشتیش لە تورکیا، یوست هێلتەرمان بڕوای وابوو ''پێویستە پەکەکە جدی بێت لە دانانی چەک، ئەوکات پڕۆسەی ئاشتی بەرجەستە دەبێت''.

هەر لەو گفتوگۆ کراوەیەدا کە دیسکی سیاسەتی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ڤیژن رێکخیستبوو، دەستەبژێرێکی سیاسی و ئەکادیمی بەشداربوون و بۆچوونەکانیان دەربارەی رووداو و گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکان خستەڕوو.

 

hilterman_1

hilterman_2

hilterman_2.2

hilterman_3

hilterman_3.3

hilterman_4

hilterman_4.4

hilterman_5.5

hilterman_6

hitman_7.7

hilterman_8

hilterman_9

hilterman_10

hilterman_10.1

hilterman_12

hilterman_13

hilterman_14

hilterman_16

hilterman_12

hilterman_13