2025-03-03
توێژەر : د.شۆخان عمر عبدالرحمن, د.رحمان رسول فتاح
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامى پانێڵێكى تایبه‌ت به دامه‌زراوه‌ى ڤیژن بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیجى به‌رهه‌مهێنراوه, كه ڕۆژى ٢٠٢٥/١/٢٣ به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و پسپۆران و ڕێنماییكارى په‌وه‌رده‌یی و سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یی و توێژه‌ران به‌ڕێوه‌چوو ده‌رباره‌ى پرسى بایكۆتی خوێندن ئاریشه‌و لێكه‌وته‌كانى, دامه‌زراوه‌ى ڤیژن ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌كات. له‌م گفتوگۆ كراوه‌یه‌دا ئاماده‌بووان بۆچوونه‌كانى خۆیان له‌باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێك پێشنیاز خرانه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرس بایكۆتى خوێندن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌دواداچوون بۆ بایكۆتكردنى قوتابخانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر سیته‌مى په‌روه‌رده ده‌كات. له كاتێكدا بایكۆت له مێژوودا وه‌ك ئامڕازێك بۆ به‌رخودانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى به‌كارهێنراوه، وه‌ك له ئیرله‌نداى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م و ئه‌فریقاى باشوورى سه‌رده‌مى ئاپارتاید. دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ناسه‌قامگیرى ئابوورى، دواكه‌وتنى مووچه و نه‌بوونى ژێرخانى ئابوورى پێویست, مامۆستایان و كارمه‌ندامى كه‌رتى په‌روه‌رده په‌نایان بردۆته به‌ر بایكۆتكردنى خوێندن وه‌ك ئامڕازێك بۆ فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه بۆته هۆى په‌كخستنى به‌رچاو له ساڵنامه‌ى خوێندنى ئه‌كادیمى و كه‌مبوونه‌وه‌ى كوالیتى خوێندن و ئاستى خوێندكار.
توێژینه‌وه‌كه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى بایكۆت ده‌كۆڵێته‌وه, له‌وانه خراپى بارى دارایی و پشتگوێخستنى سیستماتیكى قوتابخانه حكومییه‌كان. هه‌روه‌ها كاریگه‌رى بایكۆت له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى خوێندن و ئه‌زموونى فێربوونى خوێندكاران و به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕى قوتابخانه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. ده‌رئه‌نجامه‌كان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر پێویستى به‌په‌له‌ى چاكسازى له سیاسه‌تدا، له‌وانه پێدانى مووچه له‌كاتى خۆیدا، زیادكردنى وه‌به‌رهێنان له په‌روه‌رده‌دا, میكانیزمى جێگره‌وه بۆچاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان بۆ ڕێگریكردن له تێكچوونى زیاترى سیسته‌مى په‌روه‌رده. نه‌بوونى چاره‌سه‌رى ده‌ستبه‌جێ و خێرا وا ده‌كات لێكه‌وته‌و ده‌رئه‌نجامه خێراكان ڕێگرى له پێشكه‌وتنى په‌روه‌رده‌یی و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى-كۆمه‌ڵایه‌تى ناوچه‌كه بكه‌ن.
بڵاوکردنەوە