12 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
بۆ به‌هێزكردنى به‌شداريى سياسى و مه‌ده‌نیى گه‌نجان، دۆزينه‌وه‌ى كه‌لێن و پاڵنه‌ره‌كانى به‌شداربوونيان و كاركردن له‌سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى رێگه چاره‌سه‌ره‌كان، فۆكه‌س گروپێك له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوو.
فۆكه‌س گروپه‌كه رۆژى دوشه‌ممه، 12ـی تشرینی یەکەمی 2026 به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك له گه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆى ئاڵنگارييه‌كان كرا، هۆكاره كۆمه‌ڵايه‌تيى، ئابووریى و خودييه‌كانى لاوازيى به‌شدارييه سياسى و مه‌ده‌نييه‌كانى گه‌نجان به وردى باسكران.
له گفتوگۆكاندا ئاماژه به‌وه‌درا، گه‌نجان له به‌شدارييه مه‌ده‌نی و سياسييه‌كاندا ئومێديان نه‌ماوه، له‌گه‌ڵيدا نايه‌كسانی و ترس له كۆمه‌ڵگا و له پارتە سیاسییەکانیش هۆكارى لاوازيى به‌شدايكردنیيانه.
بێكاریى وەک رێگرييه‌كى سه‌ره‌كيی له‌به‌رده‌م گه‌نجاندا دیاری‌کرا، به‌وهۆيه‌وه به‌شێكى به‌رچاوى گه‌نجان ده‌چنه پارێزگاکانی عێراق و پارێزگاکانی دیکەی هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانى كار، ئەوەش وه‌ك زيانێك بۆ سنورى پارێزگاى سلێمانى باسكرا.
له‌ناو سياسه‌ت و چالاكييه مه‌ده‌نييه‌كانيشدا باس له‌وه‌كرا كه رۆڵ نادرێت به گه‌نجان، رێگه نادرێت گه‌نجان به‌شداريى كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن، يان رێگه‌يان پێ‌نادرێت له گفتوگۆكاندا به‌شداربن و هيچ ديبه‌يتێك له‌نێوان بەرپرس و دەسەڵاتداران و گه‌نجاندا نييه.
ئه‌نجامى گفتوگۆكانى ئه‌م فۆكه‌س گروپه، ده‌بێته به‌شێك له‌و پلانه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردنى حوكمڕانيى خوجێيى له سێكته‌ره جياوازه‌كاندا ئه‌نجاميده‌دات















بڵاوکردنەوە