لە هەولێر، ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی لامەرکەزیەت گفتوگۆ کرا

2025-02-25

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رۆژی (٢٥/٢/٢٠٢٥) لە شاری هەولێر گفتوگۆیەکی کراوەی  دەربارەی جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت و کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و شارەوانییەکان رێکخست.
لەو گفتوگۆ کراوەیەدا کە بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی وەزیران و راوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و پسپۆڕان ئامادەیبوون، زۆر بە ووردی تیشک خرایە سەر گرفتە یاسایی و کارگێڕی و سیاسی و داراییەکانی بەردەم  جێبەجێکردنی پرسی لامەرکەزیەت.
ئامادەبوانی گفتگۆ کراوەکە بە گرنگیان زانی “دەستەیەک بۆ هەماهەنگی کارگێڕی دیاری بکرێت و یاسا پەیوەندیدارەکان هەمواربکرێنەوە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بکرێت و چاکسازی کارگێڕی و دارایی ئەنجام بدرێت”.
جەختیش لەوەکرایەوە “جێبەجێکردنی لامەرکەزیات دەتوانێت دوو ئیدارەیی کاڵ بکاتەوە و خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بکات”.

 

hawler-lamarkaziat(1)

hawler-lamarkaziat(2)

hawler-lamarkaziat(3)

hawler-lamarkaziat(4)

hawler-lamarkaziat(5)

hawler-lamarkaziat(6)

hawler-lamarkaziat(7)