16 تشرینی دووەم 2026
ئەم توێژینەوەیە کێشەی رێکخستنی بازاڕی کار و دۆزینەوەی هەلی دامەزراندن بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لێکدەداتەوە، لە زۆر گفتوگۆی گشتی تایببەتیەکاندا، بێکاری بە کەمیی شارەزاییی تاکەکان یان کەمیی ژمارەی هەلی کار روون دەکرێتەوە؛ بەڵام بەڵگەکانی ئەم توێژینەوەیە نیشان دەدەن کە کێشەکە قووڵترە و پەیوەندی بە شێوەی رێکخستنی سیستەمی دامەزراندنەوە هەیە، زانکۆ و پەیمانگا، وەزارەتی کار، ناوەندی خزمەتگوزاریی دامەزراندن، کەرتی تایبەت، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کرێکاران هەموویان لە هەمان بازاڕدا کار دەکەن؛ بەڵام داتا، ڕێکاری گواستنەوەی کارخواز، گرێبەست، چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئەنجام بە شێوەیەکی پێکەوەبەستراو کار ناکەن.
توێژینەوەکە سێ بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە گفتوگۆی گرووپی فۆکەس (focus group)، کە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ڕێکی خستووە، لەگەڵ ئاماری فەرمیی KRSO/CSO/ILO، ڕاپۆرتەکانی UNESCO و بانکی نێودەوڵەتی، و بنەماکانی ILO یەکدەخاتەوە. میتۆدۆلۆژییەکە لە شیکاریی بابەتیی دەقی تۆمارکراوی گفتوگۆ (دەقی تۆمارکراو) و بەراوردکردنی بەڵگەی فەرمی و نێودەوڵەتی پێکدێت. بەڵگەی گرووپی فۆکەس وەک داتای چۆنایەتی و دەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان مامەڵەی لەگەڵ کراوە، نەک وەک ڕاپرسییەکی نوێنەرایەتیکەر.
بڵاوکردنەوە