4 ئاب 2026
بۆردی راوێژکاریی کۆمەڵایەتیی دامەزراوەی ڤیژن، دووەم فۆکەس گروپی تایبەت بە پاراستنی منداڵان و نەوجەوانان لە مەترسییەکانی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئهنجامدا و دانانى پرۆژهياسايهكى تايبهت لهوبارهيهوه تاوتوێ كرا.
فۆکەس گروپەکە سێشەممە 4/8/2026 لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا کەسانی پسپۆڕ و ئهكاديميى مەترسییەکانی خراپ بەکارهێنانی منداڵان و نەوجەوانانیان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رێگاکانی چۆنێتی پاراستنیان تاوتوێ کرد.
لە دەستپێكی ئیڤێنتەكەدا، دكتۆر. چرۆ شەھاب، مامۆستای زانكۆ کێشەکانی منداڵ و نەوجەوانانی لەسەردەمی تەکنەلۆجیا و مۆبایلدا، لە رووی بەکارهێنانیان بۆ بەرزکردنەوەی بينهر و چالاككردنى پەیج و سایتەکان خستەڕو.
لە گفتوگۆدا باس لەوەش کرا، لە چەند حاڵەتێکی نەخوازراودا هەندێک دایک و باوک منداڵەکانیان بەمەبهستی زۆركردنى بينهر و لایک و کۆمینت و بەرزکردنەوەی ئەکتیڤ بەکاردەهێنن، میدیاکانیش رۆڵێکی نەرێنی لە بەکارهێنانی منداڵ بۆ هەمان مەبەست دەگێڕن بەبێ گوێدان بە باری دەرونی منداڵەکە، كه لە داهاتوودا مەترسیی بۆ سەر ژیانی دروست بکات، له فۆكهس گرووپهكهدا وا باسكرا.
دواتر ژمارەیهک بیروڕا ئاڵۆگۆڕ کران بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکە و نەوجەوانان و تێیدا پیشنیاز کرا کە پرۆژەیاسایەک دابنرێت و ببێتە سنور و قەڵغانێک بۆ پاراستنی منداڵان لە ژینگەی میدیایی و دیجیتاڵیدا.
دامهزراوهى ڤيژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى له داهاتوودا درێژه بهم پرسه دهدات و توێژينهوهيهكى ستراتيجى ئاماده دهكات، هاوكات سيمينارێكى كراوه بۆ ههمان مهبهست ساز دهكات.















بڵاوکردنەوە