2 ئاب 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆلێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، بووه ئه‌ندام له ئەنجومەنی ئەسینا بۆ پەروەردە و توێژینەوە (ATINER)، كه دامه‌زراوه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ته به ئه‌كاديميسته‌كان و توێژه‌ران.
رۆژى 28ـى ته‌مموزى 2026، دامه‌زراوه‌كه به فه‌رميى بڕوانامه‌ى ئه‌ندامبوونى وه‌رگرت و د.ديدار عه‌بدولكه‌ريم، به‌رپرسى به‌شى توێژينه‌وه‌كانى ڤيژن فاونده‌يشن بووه ئه‌ندامێكى ئه‌كاديميى ئه‌نجومه‌نه‌كه.
كاركردنى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌يمانگا نێوده‌وڵه‌تييه، تايبه‌ت ده‌بێت به بواری ژينگه و ديمه‌نى سروشتى و يه‌كه‌ى پلاندانانى شار و ناوچه‌يى.
له حوزه‌يرانى رابردوودا، د. ديدار عه‌بدولكه‌ريم، به‌نوێنه‌رايه‌تى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن به‌شداريى له 19ـهه‌مين سيمپۆزيۆمى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به ئاسايشى خۆراك و سياسه‌تى په‌ره‌پێدان كرد، كه له‌لايه‌ن په‌يمانگاى ئه‌سينا به‌ڕێوه‌برا. بڕيار وايه كاره‌كانى هه‌ردوولا له داهاتوودا به‌رفراوانتريش ببن.
بڵاوکردنەوە