بۆردی کۆمەڵایەتیی یەکێتی سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژنى كرد

29 تەممووز 2026

جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی بۆردەکە، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد و لەگەڵ بەرپرسان و ئەندامانی دامەزراوەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە، 26ی تەممووزی 2026، بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا.
هەروەها ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کرا، بە تایبەت چۆنیەتیی فراوانکردنی هاوکارییەکان و سوودوەرگرتن لە تواناکانی هەردوولا بۆ پەرەپێدانی کار و چالاکییە مەیدانی و کۆمەڵایەتییەکان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکان، پتەوکردنی هەماهەنگی و گەشەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیجییەکان کردەوە.

 

JAZA MAJID SARDAN-1

JAZA MAJID SARDAN-2

JAZA MAJID SARDAN-3

JAZA MAJID SARDAN-4