23 تەممووز 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى محه‌مه‌د ئۆگۆتچو، سه‌رۆكى يانه‌ى وزه‌ى له‌نده‌ن؛ شاره‌زا له بوارى وزه، وه‌به‌رهێنان، ئابورى و جيۆپۆله‌تيك تایبەت بۆ دامەزراوەی ڤیژنی نووسیوە بڵاوده‌كاته‌وه، تێيدا داوا ده‌كات عێراق و هه‌رێمى كوردستان و تایبەتتر سلێمانی پەیوەست بە سوريا و توركيا په‌يوه‌ندييه‌كانى رابردوويان بۆ په‌يوه‌ندى وزه و بازرگانى بگۆڕن.
توێژينه‌وه‌كه به زمانى ئينگليزى به‌تايبه‌ت بۆ ڤيژن فاونده‌يشن ئاماده‌كراوه به ناونيشانى" له مه‌يدانى جه‌نگه‌وه به‌ره‌و رێڕه‌وه‌كانى وزه و بازرگانى؛ بۆچى عێراق، هه‌رێمى كوردستان، سوريا و توركيا پێويسته جوگرافيايه‌كى نوێى ئابورى دروستبكه‌ن؟" بڵاوكراوه‌ته‌وه، به وردى باس له په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌م وڵاتانه، گرنگى جوگرافى و توانا ئابورييه‌كانيان كراوه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌تايبه‌ت شارى سلێمانى به‌گرنگييه‌وه باسده‌كات.
هێزى ئابورى سه‌ده‌ى 21 له توێژينه‌وه‌كه‌دا به خاوه‌ندارێتى زۆرترين خاك نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌ستراوه به‌وه‌ى كام خاك زۆرترين به‌نده‌ر و شه‌مه‌نده‌فه‌ر وبۆريى نه‌وت و گاز و تۆڕى كاره‌با و كه‌يبڵى فايبه‌ر ئۆپتیک و داتاى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت وڵاتانى دراوسێ، يه‌كتر وه‌ك دوژمن ته‌ماشا نه‌كه‌ن، له‌جێى ئه‌وه ببنه هاوبه‌شى ئابورى يه‌كتر.
لە توێژینەوەکەدا، عێراق بە ناوەندی جوگرافی ئەم پێکهاتە ئابورییە نوێیە ناسێنراوە، چونکە پێگه‌يه‌كى جوگرافى ستراتیجی هەیە، پڕۆژەی "رێگای گەشەپێدان"، کە بەندەری گەورەی فاو بە تورکیا و بازاڕەکانی ئەوروپاوە دەبەستێتەوە، دەڵێت، "دەتوانێت ببێتە بڕبڕەی پشتی ئابورییەکی نوێی هەرێمایەتی".
هه‌رێمى كوردستان له‌م نه‌خشه نوێيه‌دا زۆر به گرنگييه‌وه ته‌ماشا كراوه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ى پێويسته دۆخى ناجێگيرى ئه‌منيى ئێستا بگۆڕدرێت بۆ رێككه‌وتنى وزه و به‌ره‌وپێشچوونى ئابورى، توێژەر شارى سلێماني، وه‌ك ناوه‌ندێكى فيكرى ئه‌م گۆڕانه هه‌رێمايه‌تييه باسدەکات، به‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى زانكۆكان و ئاستى رۆشنبيرى شاره‌كه و دامه‌زراوه توێژينه‌وه‌ييه‌كان، ساڵانه له سلێمانییەوە پلان و رێڕه‌وى كاركردن بۆ گواستنه‌وه‌ى وزه و زيره‌كى ده‌ستكرد و وه‌به‌رهێنان دابنرێت.
بڵاوکردنەوە