15 تەممووز 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و پەیمانگای ئیتاڵی بۆ ئاسیا (ISIA) بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە زانستييه‌كان و ئاڵوگۆڕى ئه‌زموون، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.
ئەم یاداشتنامەیە ده‌بێته سه‌ره‌تاى هاوکاری و هەماهەنگیی لەنێوان هەردوولا، ئامانجه سه‌ره‌كييه‌كه‌ى دروستکردنی هاوبەشییەکی بەردەوام، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و سوودوەرگرتنه لە توانای زانستی و توێژینەوە‌كانى نێوانی هەردوو دامەزراوەکە.
له‌م هه‌نگاوه‌وه دامه‌زراوه‌ى ڤیژن و پەیمانگای ئیتاڵی بۆ ئاسیا بەردەوام دەبن لە گۆڕینەوەی سەردان و رێکخستنی کۆبوونەوە و چالاکییە هاوبەشەکان؛ هەروەها میکانیزمێکی کاری هاوبەش دادەمەزرێنن بۆ ئامادەکردنی توێژینەوە و پڕۆژەی زانستی لەسەر بابەتە گرنگ و ستراتیجییەکان.
ئه‌و پرۆژانه‌ى كارى هاوبه‌شيان له‌سه‌ر ده‌كرێت بە نمونە توێژينه‌وه‌ى سياسى، ئاسايشى هه‌رێمى ،ئابورى و بازرگانى، وه‌به‌رهێنان، گرنگترينيشيان ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو ده‌بێت.
واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە هەنگاوێکی گرنگی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجييه به‌مه‌به‌ستى فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی و بەهێزکردنی ئامادەبوونی لە ناوەندە زانستی و توێژینەوەییەکانی ئەوروپا و وڵاتانى ئاسیا.
بڵاوکردنەوە