11 ئایار 2026
لە هەنگاوێکدا بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ئاکادیمی و توێژینەوەییەکان، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، سەردانێکی بۆ دامەزراوەی ميد ئەنجامدا و تاوتوێی چەندین پرۆژە و هەنگاوی هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کرا.
رۆژی دووشەممە 11/5/2026، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەی ميد، باسيان لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندییە ستراتیجییەکان و گەشەپێدانی کارە هاوبەشەکانى نێوان ههردوولايان كرد، لهگهڵيشيدا بەدواداچوونیان بۆ پرۆژەهاوبەشەکانی ئێستا کرد و زانیاری و بۆچوونیان ئاڵوگۆڕکرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی چەندین پرۆژەی نوێی هاوبەش کرا کە ئامانجیان گەشەپێدان و پێشکەوتنی سێکتەرە جیاوازەکانە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی.
هەردوو دامەزراوەکە جەختیان لەوە کردەوە کە هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە فکری و توێژینەوەییەکان، بنەمایەکی گرنگە بۆ دروستکردنی چارەسەری زانستی و پشتیوانیکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و چاکسازی لە هەرێمی کوردستان.
بڵاوکردنەوە