ڤیژن چارەسەری کێشەکانی کەرتی خانووبەرە دەخاتە بەردەم وەبەرهێنەران و حکومەت

11 نیسان 2026

پاڵپشتینەکردنی دارایی بانکەکان لە کەرتی خانووبەرە، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی کەرتی نیشتەجێبوون، وەبەرهێنەران کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان بە چارەسەری پاڵپشتیی حکومەت بۆ ئەو کەرتە دادەنێن، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی چۆنێتیی هاندانی بانکەکان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە دەخاتە گفتوگۆیەکی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
رۆژی ١١/٤/٢٠٢٦ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ بەشێک لە وەبەرهێنەرانی کەرتی نیشتەجێبوون لە پارێزگای سلێمانی، بانکە ئەهلییەکان و لایەنە حکومییەکان ئەنجامدا، کە مەبەست لێی چارەسەرکردنی کێشەکانی رەهنی خانووبەرە و پاڵپشتیی داراییە بۆ ئەو کەرتە.
دامەزراوەی ڤیژن لە گفتوگۆکەدا کورتەی توێژینەوەیەکی لەو بوارەدا خستەڕوو کە لەلایەن دامەزراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە و بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ١٩٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی هەیە کە بەشێکی زۆری چۆڵە، لە کاتێکدا ٣٠ هەزار کرێنشینیش هەن و پێویستیان بە یەکەی نیشتەجێبوونە.
توێژینەوەکە باس لەو مەترسییانە دەکات کە لەسەر وەبەرهێنەرانی سلێمانییە و بەپێی داتاکانی ناو توێژینەوەکە، ٤٠٪ی کۆی وەبەرهێنەرانی سلێمانی تەنها یەک پرۆژەیان هەیە، کە ئەوەش وادەکات سەرمایەکەیان لەبەردەم ئاڵنگاریدا بێت و مەترسییان لەسەر بێت، ئەمەش بۆ چارەسەربوون پێویستی بە پێداچوونەوەی تەواوەتی سیستمی بانکی و پاڵپشتیی کەرتی خانووبەرە هەیە.
پێشنیازی وەبەرهێنەران بۆ پاڵپشتی و رەهنی خانووبەرە کردنەوەی بانکە فیدراڵییەکانە لە سلێمانی و پاڵپشتیکردنی حکومەتە وەک متمانەیەک بۆ کاری وەبەرهێنان و نەمانی مەترسی لەسەر سەرمایە و کاری وەبەرهێنان.
لە دیدارەکەدا باس لەوەکرا کە هەمواری یاسای وەبەرهێنان، زۆری دەسەڵاتی مۆڵەتدان و نەبوونی سندوقی نیشتەجێبوون بۆ پاڵپشتیی دارایی وەبەرهێنان کێشە سەرەکییەکانی ئەو کەرتەیە، دەبێت لەرێی بانکە حکومییەکان و مۆدێلێکی نوێی ئابوورییەوە چارەسەر بکرێت.


 

Rotana_Event_1

Rotana_Event_2

Rotana_Event_3

Rotana_Event_4

Rotana_Event_5

Rotana_Event_6

Rotana_Event_7

Rotana_Event_8

Rotana_Event_9

Rotana_Event_10

Rotana_Event_11

Rotana_Event_12

Rotana_Event_13

Rotana_Event_14

Rotana_Event_15

Rotana_Event_16

Rotana_Event_17

Rotana_Event_18

Rotana_Event_19

Rotana_Event_20

Rotana_Event_21

Rotana_Event_22

Rotana_Event_23

Rotana_Event_24

Rotana_Event_25

Rotana_Event_26

Rotana_Event_27

Rotana_Event_28

Rotana_Event_29

Rotana_Event_30

Rotana_Event_31

Rotana_Event_32

Rotana_Event_33

Rotana_Event_34

Rotana_Event_35

Rotana_Event_36

Rotana_Event_37

Rotana_Event_38