4 ئاب 2025
توێژەر : د. سەروەر محمد , د.اسماعيل نامق حسين , لانە سەردار قادر
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا پشتمان به ڕێبازێكى شیكاریى به‌ستووه، بۆ شیكاركردن و شیتهڵكردنى مۆدێله‌كانى په‌یكه‌رى حزب و ده‌قه یاساییه‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا و هه‌ڵسه‌نگاندنیان. له ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى پارته‌كان له نێوان دوو بژارده‌دان: یان گۆڕینى په‌یكه‌ره ستونییە كلاسيكییهكه یان سه‌رله‌نوێ بچوككردنه‌وه‌ى په‌یكه‌ره‌كه و داڕشتنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن یان بوون به پارتێكى ده‌نگده‌ر ته‌نها له‌كاتى هه‌ڵبژاردندا كۆمه‌ڵێك چالاكییان هه‌بێـت. بۆیە پێشنیارمانکردووە پەیکەری پارتە سیاسییەکان دابڕێژرێتەوە، به شێوه‌یه‌ك ئه‌ندامان كه‌مبن، به‌ڵام لایه‌نگر و دۆست زۆر بێت، واته تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له ستونیى و ئاسۆیى. هەروەها تێبینیمانکرد کە بوونى دوو یاسا له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا بارگرانى دارایى و ڕێكاریى بۆ پارته سیاسییه‌كان دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هۆى ناكۆكى نێوان حوكمه‌كانى هه‌ردوو یاساكه، كێشه بۆ پێگه یاساییه‌كان دروست ده‌بێت. بۆیە وا باشترە یه‌ك یاسا هه‌بێت كاروبارى پارته سیاسییه‌كان ڕێكبخات، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، دوو یاسا هه‌بێت، یاسایه‌كیان بۆ حكومه‌تى فیدراڵ و ئه‌وى تریان بۆ هه‌رێمه‌كان، ئاوها هه‌ر پارتێكى سیاسى به پێى یاسای حكومه‌تى فیدراڵ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و له هه‌رێمدا به دامه‌زراو دابنرێت، هەروەها هه‌ر پارتێكى سیاسى به پێى یاسای هەرێمەکان دامەزرا، له حكومه‌تى فیدڕاڵ‌دا ته‌نها تۆمار بكرێت، بێ دووباره‌كردنه‌وه‌ى ڕێكارى دامه‌زراندن.
بڵاوکردنەوە