لەرووی زانستییەوە، پڕۆفیسۆرە، خاوەنی ٦ کتێب و ٤٠ توێژینەوەی زانستییە، مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی، وانە بێژە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی. لە چەندین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی و ناوخۆیی بەشداریکردووە. لەرووی سیاسییەوە، پێشتر رێکخەری ژوری یاسایی و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بووە، بەڵام لە ٥/٧/٢٠١٩ دەستی لە بزوتنەوەکە و کاری سیاسیی کێشاوەتەوە.