30 ئەیلوول 2026
گفتوگۆکردن لەسەر رۆڵی گرنگی گشتگیری دارایی و شەفافیەت، ئاشکراکردنی زانیارییە بانکییەکان بۆ پتەوکردنی پردی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان، کڕیاران و کەرتی بانکیدا، ناوەڕۆکی فۆکەس گروپێکی ڤیژن فاوەندەیشن بوو، لەگەڵ پسپۆڕا شارەزایانی بواری دارایی و ئابووریی و بانکی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی ئەیلوولی 2026، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی فۆکەس گروپێکی بە ناونیشانی "بەرزکردنەوەی متمانەی هاوڵاتییان بە بانکەکان لە رێگەی گشتگیری دارایی و خستنەڕووی زانیاری بانکیی" رێکخرا، وەک بەشێک لە کۆکردنەوەی زانیاریی بۆ توێژینەوەیەکی زانستی کە بڕیارە لەلایەن د.هەرێم ئەحمەد عەبدوڵڵاوە ئەنجام بدرێت.
لە فۆکەس گروپەکەدا، کە ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕانی بواری دارایی و ئابووریی و بانکی بەشداربوون، گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕدرایەوە لەبارەی رۆڵی گشتگیری دارایی و شەفافیەت و ئاشکراکردنی زانیارییە بانکییەکان بۆ پتەوکردنی پردی متمانە لە نێوان کڕیاران و کەرتی بانکیدا.
فۆکەس گروپ و توێژینەوەکە، بەشێکە لە هەوڵەکانی ڤیژن فاوەندەیشن لە بوارەکانی ئابووریی و کەرتی بانکی و رۆڵیان لە پێشخستن و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و رۆڵی کارای بانکەکان لە سەرجەم سێکتەرەکاندا.






بڵاوکردنەوە