11 حوزەیران 2026
لە هەنگاوێکدا بۆ بەهێزکردنی رۆڵی توێژینەوەی زانستی لە خزمەتکردنی گەشەی ئابووری و داڕشتنی سیاسەتە گشتییەکان، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
ئەم رێککەوتنە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی حوزەیرانی 2026، واژۆکرا، چوارچێوەیەکی هاوکاريى و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو دامەزراوەکە دروستكرد، بە تایبەت لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری، دارایی، سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی یاداشتنامەکە، هەردوولا کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، و هەڵسەنگاندنی ستراتیجی و هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژە و چالاکیی هاوبەش کە بتوانن بەشێوەیەکی راستەوخۆ خزمەت بە گەشەی ئابووری، بەرژەوەندیی گشتی و پەرەپێدانی کۆمەڵگا بکەن.
داڕشتنی پلانی ستراتیجی بۆ کەرتە ئابووری و دارایییەکان بهشێكى ديكهى ياداشتنامهكهيه، بە مەبەستی یارمەتیدان بۆ دروستکردنی ديدگايهكى درێژخایەن بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی توانای دامەزراوە ئابوورییەکان بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی داهاتوو.
ئەم یاداشتنامەیە كه لهگهڵ ناوهندى ICFT واژۆكرا كه يهكێكه له ناوهنده پێشهنگهكانى پرسى دارايى و بانكى له عێراق؛ هەنگاوێکی نوێیە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ستراتیجی لە نێوان دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشێکە لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی رۆڵی توێژینەوە لە خزمەتکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێزتر بۆ هەرێمی کوردستان.









بڵاوکردنەوە