نەخشەڕێگایەک بۆ بەڕێوەبەرێتی چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستان چاکسازی سلێمانی بە نموونە

20 ئایار 2026

ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەبنەوە، فرەلایەن و ڕیشەیین کە بوارەکانی ژێرخان، ئاسایش، سەرچاوە مرۆییەکان، تەندروستی، ڕاهێنان و کارگێڕی دەگرنەوە.

 ئەم تەحەدییانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر مافی سزادراوان و بارودۆخی کارمەندانی چاکسازی هەیە و توانای دامەزراوەکە لە جێبەجێکردنی ئەرکە بنەڕەتیەکانی چاکسازی لاواز دەکەن. ئەو چارەسەرە پێشنیارکراوانەی لەم پلانەدا ئاماژەیان پێدراوە، بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان پێکدەهێنن، جێبەجێکردنیان پێویستی بە هەماهەنگیی جیدی و پاڵپشتیی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە، تاوەکو چاکسازیی سلێمانی ببێتە نموونەی دامەزراوەیەک کە ڕۆڵی کارا لە گۆڕینی ڕەفتاری سزادراوان و ئامادەکردنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە بگێڕێت.

ئەم پۆڵسیە، نەخشەڕێگایەکی گشتگیر وبە قۆناغ دانراوە بۆ چاکسازی لە سیستەمی بەریوەبەرێتی چاکسازیەکان لە هەرێمی کوردستان، کە تیایدا "چاکسازیی گەورانی سلێمانی" وەک هەنگاوێکی تاقیکاری دەستنیشان کراوە، بەو مەبەستەی ببێتە نموونەیەکی سەرکەوتوو و دواتر لە دامەزراوەکانی تری هەرێمیشدا جێبەجێ بکرێت.