20 نیسان 2026
شاندێكى نوسينگه‌ى بەدواداچون و هەماهەنگی، له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى ميواندارييان كرا؛ چه‌ند بابه‌تێكى جياواز گفتوگۆ كران، جه‌ختيش كرايه‌وه له گرنگى هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنى ئاماده‌يى نێوده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌ردانه‌كه رۆژى، 20/4/2026 ئه‌نجامدرا، د. راهى ره‌هبه‌ر سه‌رپه‌رشتيارى نوسينگه‌ى بەدواداچون و هەماهەنگی بەڕێز قوباد تاڵەبانی و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى نوسينگه‌كه‌ى له‌خۆگرتبوو، له‌گه‌ڵ تيمى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن باسيان له گرنگى كارى هاوبه‌ش و دروستكردنى په‌يوه‌ندى پته‌و له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌ت په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه.
ئاماژه بۆ كارى هاوبه‌ش كرا به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگا و ئه‌نجامدانى به‌دواداچوون و توێژينه‌وه بۆ دۆزينه‌وه‌ى كه‌لێنه‌كان و چاره‌سه‌ر و پێشنيارى پێويست.
يه‌كێكى ديكه له‌و بابه‌تانه‌ى له گفتوگۆكاندا باسكران، گرنگيدان بوو به هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنى ئاماده‌يى نێوده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى ئاماده‌ييان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات.




بڵاوکردنەوە