5 نیسان 2026
توێژەر : دامەزراوەی ڤیژن
هەرێمی کوردستان رووبەڕووی ژینگەیەکی ئاڵۆز بووەتەوە، بەهۆی پەرەسەندنی کێبڕکێی جیۆپۆلەتیکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەواو لە قاڵب دراوە. پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان وڵاتانی (ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر ئێران)، بازنەی رووبەڕووبوونەوە ناوچەیییەکانی فراوانتر کردووە و هەرێمی کوردستانی زیاتر خستووەتە بەر کاردانەوەی رکابەریی دەسەڵاتە گەورەکان .
هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦وە دامەزراوە ئەمنییەکان، نێردە دیپلۆماسییەکان و ژێرخانی وزەیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، بە تایبەتی لە هەولێری پایتەخت، ئەمەش جەخت لە پێویستیی ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەسەندنە ناوچەیییەکان کردووەتەوە.
ئەم پۆلیسی پەیپەرە باس لەوە دەکات کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیجی "بێلایەنیی ستراتیجی" بگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم فشارانە، تا بتوانێت سەربەخۆییی سیاسی و سەقامگیریی ئابووریی خۆی بپارێزێت.
بڵاوکردنەوە